دەهەی فەجر یان دەهەی زەجر
دەهەی فەجر یان دەهەی زەجر!
دەهەی فەجر واتە دە ڕۆژەی سەرەتای مانگی زی حەججە یان دەڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە و لای باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئەو دەڕۆژە زۆر جێگای ڕێزن و خەڵکی باوەڕدار لەوپەڕی پێشوازیدا ئەرکە ئایینەکانیان ئەنجام دەدەن.
بەڵام هەموو دانیشتووانی ئێران بە گشتی و خەڵکانی جیابیر و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان ئاگاداری ئەو ڕاستییە هەن کە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری مرۆڤکوژی ئاخووندەکاندا ئەو دەڕۆژەبۆتە مایەی شەرم و سەرەتای هاتنی دێوەزمەی جەلادانی تاریکپەرەست و تیڕۆریسمی جیهانی و سەرهەڵدانی خۆڕافات و مەینەتی و دوواکەوتوویی بە پانتای ئێرانی داگیرکراو و سەرەتای دزینی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو لە لایەن خومەینی و هاوبیرە تیڕۆریستەکانی.
دەهەی فەجر لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە ١٢ ی ڕێبەندان تاکو و ٢٢ی ڕێبەندان دەست پێدەکات کە شەمشەمە کوێرەکەی ویڵایەت لە پاریسەوە گەڕایەوە ئێران و ساڵانە بەم بۆنەوە یادی دەکرێتەوە و بۆنە و ئاهەنگ و مەڕاسیمی جۆراوجۆری بۆ بەڕێوە دەبن.
دەهەی فەجر لە ئێرانی ژێر حاکمییەتی ئاخووندە مرۆڤکوژەکان بۆتە دەهەی زەجر و خەڵکی توشی ماڵوێرانی و کوشتار و ڕاودوونان و زیندانی و ئەشکەنجە و دزین و برسی کردن کردووە، ئەم دەڕۆژە بەم بۆنەوە بە جێگای شادی و ڕێزگرتنی ئایینی بۆتە سەرئێشەو و زەجر و ناخۆشی و نەهامەتی و ماڵوێرانی زیارتر.
بە پێی زانیاری بە دەست گەییشوو بەدەستمان، کۆماری تیڕۆریستی ئیسلامی ئێران کە ئێستا هەموو لق و پۆ تیڕۆریستەکانی یان لە دەستداوە یانیش ئەوەندە زەعیف و بێ دەسەڵات بووە کە تووانای ئیدارەدانی وڵاتی نییە و لە هەموولایەکەوە تووشی شکست و سەرشۆڕی بووە و ئەگەرەکانی ڕووخانی ئەم ڕژیمە لەم دۆخەدا زۆر نیزیکە بەڵام بۆ شاردنەوەی ئەو ڕاستییە کە ئیتر ملهوڕی و شەڕئەنگێزی بە هۆی نەمانی میحوەری موقاومەی وەک جاران نەماوە، خەریکی جۆرێک پیلانگێڕیە و بە بانگهێشت کردنی زانایانی ئایینی سووننە مەزهەب و کورد بۆ کۆڕیادی بەناو دەهەی فەجر و گەڕانەوەی دێوەزمەی ئاخووند خومەینی جەلاد جۆرێک قودرەت نمایی بکات یان خۆی لە ژێر بەناو وەحدەتی نێوان سوونەو شیعەی ویلایەتی فەقیەدا بشارێتەوە!
هەر بەم بۆنەوە ئەمڕۆ بە بانگهێشت کردنی زۆرە ملی مامۆستایانی ئایینی کورد لە مهاباد کۆڕێکی بەم مەبەستە بەڕێوە بردووە کە لە لایەن قورەیشی نوێنەری خووبرەگان و خوتبەخوێنی هەینی شیعەکان لە ورمێ و پارێزگاری ورمێ و چەند کۆلکە مەلای شیعەی سەربەڕژیم لەمەڕ دەهەی بەناو فەجر و شەڕی حەماس و ئیسڕائیل و غەززە چەندین وتاریان خوێندۆتەوە و خۆیان وەک دڵسۆزی سەرجەم مسوڵمانانی سووننە لە جیهان بە زانایانی ئایینی کورد ناساندووە.
لە حاڵێکدا ڕژیمی شکستخوواردووی ئاخوندی لەمبارەوە دەدوێ کە زیاتر لە ٤٦ ساڵە ڕێگەنادات تەنیا مزگەوتێک بۆ سووننەکان لە تاران درووست بکرێت یان وەک دڕندە نوێژخوێنەکانی مزگەوتی مەککی لە زاهیدان خستە ژێر ئاگری چەکەکانی و زیارتر لە ١٢٠ مرۆڤی مسوڵمانی نوێژخونی ئەم شارەی خەڵتانی خوێن کرد و شەهیدی کردن! لە حاڵێکدا باس لە ئیسلام و مسوڵمان دەکات کە کوشتنی لاوانی ئێرانی بەعام و کورد و بەلوچی سووننە مەزهەب بە تایبەتی، بە غەزا دەزانێ و ڕشتنی خوێنیان بە ڕەوا دەبینێ! ئەم ڕژیمە چەپەڵە بۆ شاردنەوەی وەحشیگەری خۆی لە بۆ سەر باوەڕدارانی سووننە ناتووانێ لەوها بەڕێوەبردنی کۆڕیادێکی شەڕئەنگێز و دەهەیەکی زەجر کەڵک وەرگرێ چوونکە گشت سووننە مەزهەبەکان و بە تایبەتی توێژی ئایینی ئەزانن ویلایەتی نابەحەقی فەقیهی ئێران دوژمنی ڕاستەقینەی مسوڵمانانی سووننەیە و لەمێژووی خۆیدا هەر لە سەردەمی سەفەوییەت ڕا بگرە تاکو هەنووکە شمشێری بۆگەنی دەسەڵاتی ویلایەت لە پشتی مسوڵمانانی سووننە مەزهەب دراوە.
بۆیە هەرچەند مامۆستایانی بەشدار کە بەشی هەرە زۆریان لە ڕووی ناچاری بەشداری ئەو کۆڕە بوونە بەڵام بێ گوومان گاڵتەیان بە کاوێژەکانی قوڕەیشی و پاڕێزگاری ورمێ کردووە، دیارە ئەو کۆڕە لە تالاری شاری مهاباد لە کاتژمێر ٩/٥ بیانی تاکو ١/٥ پاش نیوەڕووی ڕۆژی چووارشەمبە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی بەڕێوەچووە و بە پێدانی بڕی پارەیەکی کەم ویستووانە سەرنجی مامۆستایانی ئایینی ئەو شارە ڕاکێشن..
ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران"
هەرجۆرە کۆڕ و کۆبوونەوەیەک و لە ژێر هەرناو و نیشانێک بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە لایەن کۆماری دژە ئیسلام و دژە ئینسانی ئێران ڕەد دەکەینەوە و داوا لە سەرجەم زانایانی ئایینی کورد و سووننە مەزهەب دەکەین سیاسەتی شاڕاوەی ڕژیم لە مەڕ ئەم جۆرە نمایش و سناریۆ چەواشەکارانە لەقاو بدەن و بەشداری لە وەها کۆڕ و کۆبوونەوەیەک نەکەن.
بڕووخێت ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرکەوێت بزاڤی ڕزگاریخووازی کورد.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment