پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دووایی مامۆستا مەلا حەسەن ئەحمەد زادە ئەقدەم
کل نفس ذائقةالموت ثم الینا ترجعون...
ئەمڕۆ هەینی ١٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی جەنابی مامۆستا مەلا حەسەن ئەحمەد زادەی ئەقدەم بە هۆی نەخۆشی و پیری لە شاری شنۆ کۆچی دووایی کرد.
خودا لێخۆشبوو لە ساڵانی ڕابردوودا لە مزگەوتی ناسراو بەمزگەوتی بازار پێشنوێژو خوتبەخوێن بوو، سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران ئەندام و بەشی شەرعی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەم شارە لە ئەستۆ بووە کە ناسراو بوو بە قازی حیزب.
کەسایەتییەکی ئارام و بێ کێشە بوو، لە کاروباری پەیوەندیدار بەڕژیم و بەشداریکردن لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ڕژیم لەو شارە خۆی دەبووارد، هەر ئەوەش وایکردبوو مامۆستای کۆچکردوو جێگای ڕێز ومتمانەی خەڵکی شار و ناسیاوان و نیشتیمانپەروەران بێت.
بە پێی زانیاری پشتڕاستکراوە خودا لێخۆشبوو دۆستێکی نیزیکی شەهید دوکتۆر قاسملو و جێگای متمانەی ئەو ڕێبەرە بەلیمەتەی گەلەکەمان بووە، بەڵام بەهۆی زۆربوونی مناڵ وخێزان دوکتۆر قاسملو ڕێگای پێدەدات بگەڕێتەوە شاری شنۆ و بۆ ئەوەی هەم خزمەت بە بنەماڵەکەی و هەم گەل و نەتەوەکەی بکا.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستان ئێران وێڕای سەرەخۆشی خۆی لە ماڵبات و کەس وکاری خودالێخۆشوو، خۆی بە خەمباری لە دەستدانی ئەو کەسایەتییە ئایینی و نیشتمانپەروەرەی دەڤەری شنۆ دەزانێ و لە پەروەردگار ئەپاڕێینەوە بەهەشتی بەرین شاد بێت و سەبووری ببەخشێت بە گشت ئەندامانی بنەماڵە و توێژی ئایینی و خەڵکی شاری شنۆ..
انا للە وانا الیە راجعون
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment