پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەرز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە..
( إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ )[التوبة
ئێمەش وەکو یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبای بە بۆنەی ساڵوەگەڕی 26ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگه وئاڵای پیرۆزی کوردستان به هیوای گێڕانی ئاهەنگێکی پڕشکۆ له ناوەوەی وڵات له چووارچرای شاری مهاباد، لە خودای دلۆڤان ئاواته خوازین
ڕۆژی پێشمەرگە هەمیشە بەرز و پیرۆز بێت.
(پیرۆز بێت ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان)
یه کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
دەقی پەیامەکە
بەناوی بەدیهێنەری ئازادی و ڕزگاری لە ژێر ڕەهێڵەی چەوسانەوەو ستەمکاری.
پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکان و تێکۆشەران و دڵسۆزانی ئاڵای کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەرز گەرمترین پیرۆز باییتان لێ دەکەین و لە خودا ئەپاڕێینەوە بە ئامانجی لەمێژنە کە ڕزگاری گەل و نیشتیمانە بگەن.
( إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ )[التوبة
ئێمەش وەکو یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبای بە بۆنەی ساڵوەگەڕی 26ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگه وئاڵای پیرۆزی کوردستان به هیوای گێڕانی ئاهەنگێکی پڕشکۆ له ناوەوەی وڵات له چووارچرای شاری مهاباد، لە خودای دلۆڤان ئاواته خوازین
ڕۆژی پێشمەرگە هەمیشە بەرز و پیرۆز بێت.
لەناو گەلانی دونیای سەردەم و لەم جیهانە پان و بەرینەدا ڕووداوگەلێک ڕوو دەدەن کە دەرئەنجامەکەی پۆزەتیڤ و شانازیهێنەر یاخود بەپێچەوانەوە نێگەتیڤ و لێوانلێو لە تراژیدیا دەبێت. ئەو ڕووداوانە لە چوارچێوەی کۆمەڵگایەک، وڵاتێک یان دەوڵەتێکدا دەخولقێن و زۆرجار دەبنە ساڵ و ڕۆژێکی گرینگ و مێژوویی لە چوارچێوەی ئەو وڵات و کۆمەڵگایەدا، هەر بۆیە لە کۆمەڵگادا بەگشتی یادیان بە زیندوویی ڕادەگرن و ئاڵای ویژدان نەخەوتوویی و ئەمەگناسییان بۆ دەشەکێننەوە.
بەگشتی مێژووی زۆربەی وڵاتانی دونیا پڕە لە کارەساتی شاد و خەمهێنەر کە پێویستیان بە بەرزڕاگرتن و هەرمانەوە هەیە کە لەم پێناوەدا بۆ ڕێزگرتن و لە یادنەکردنی ئەو پێشهاتانە ڕۆژێک، مانگێک، یاخود ساڵێک ناوزەد و دیاری دەکرێی.
لەنێو نەتەوەی پارچە پارچە کراوی کوردیشدا کەم نین ئەو ڕووداوانە کە پێویستیان بە بەرزڕاگرتن و هەرمانەوە هەیە، یەکێک لەم ڕووداوە مێژووییانە دیاریکردنی ڕۆژێک بوو بۆ ئەمەگناسی دەربڕین و سەری ڕێز و بەوەفایی دانەواندن لە هەمبەر پارێزەر و گیانبەختکەری نیشتمان، داکۆکیکەری یەکسانی مرۆڤایەتی و وەفادارترین ڕۆڵەی گەلی کورد، واتە پێشمەرگە کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە لێکدانەوەی مێژووی پڕشنگداری پێشمەرگە، لە بەهاری ١٣٦٣دا لە پلونۆمی خویدا، ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزی وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دیاری کرد.
دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ بەرزڕاگرتنی لەخۆبردوویی مرۆڤێک کە لەنێو هەناوی مێشک و خاک و لەنێو دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا ڕیشەیەکی کولتووری و مێژوویی داکوتاوە شایەنی نرخاندن و پێزانینە. بێگومان و بەدڵنیاییەوە دیاریکردنی وەها ڕۆژێک ئەوە نییە کە تاقانە ڕۆژ بووبێت کە پێشمەرگە حماسەی تێدا خولقاندبێت، ئەگەر چاوێک بە مـێژووی تێکوشانی هێزی پێشمەرگە لە ٧ دەیەی ڕابردوودا لە کوردستان بخشێنین، بۆمان دەردەکەوێت کەم ڕۆژ هەیە کە پێشمەرگە تێیدا فیداکاریی نەکردبێت و حماسەی نەخولقاندبێت، هەر بۆیە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە دوو هۆی سەرەکیی هەیە؛
یەکەم: لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٢٤، ئاخرین بنکە وەک دوا نیشانەی داگیرکەران و ڕەزاشای پەهلەوی، بە دەستی ڕۆڵەکانی گەلی کورد دەستی بەسەردا گیرا.
دووهەم: هەر لەو ڕۆژەدا و بەدەستی ئەو ڕۆڵە خۆنەویستانە، ئاڵای داگیرکەران هێنرایە خوار و بۆ یەکەمجار ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر بڵیندترین بینای شاری مەهاباد هەڵدرا، ئەو حەرەکەتە بوو بە بناغەی دامەزرانی دەوڵەتێکی کوردی لە شێوازی کۆماریدا و پێکهێنانی سپای کورد کە دواتر ناوی پیرۆزی پێشمەرگەی لێنرا. کەواتە ٢٦ی سەرماوەز هەم ڕۆژی پێشمەرگەیە و هەم ڕۆژی ئاڵای کوردستانە.

Comments
Post a Comment