ئایەتوڵڵا موحەممەد جەواد موحەققی یەزدی لە لایەن ڕژیمی ئێران جارێکیتر دەستبەسەرکرایەوە.

ئایەتوڵڵا موحەممەد جوادی یەزدی جارێکیتر لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرایەوە..

ئایەتوڵڵا موحەممەد جەوادی یەزدی لە داییک بووی ساڵی ١٣٢٥ کۆچی لە شاری ئەردەکانی سەر بە پارێزگای یەزد لە داییک بووە و لە ڕووی فیقهی شیعی قوتابی سەید سادقی  شیرازی یە، ناو براو سێ دەورە ئەندامی پاڕڵمانی ڕژیمی ئێران بووە و یەکێک لە موخالیفانی سەرسەختی بەیتی ڕێبەری و سیستمی ویلایەتی فەقیهی ئێرانە و دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە نیسبەت وڵاتان و ناوخۆ.
لە ساڵی ١٣٩٤ ی هەتاوی بە هۆی دژایەی لە گەڵ ڕێبەری ئێران و بانگەشەکانی بە دژی ڕژیمی تیڕۆریست بۆماوەی ٩ مانگ زیندانی کرا لە شاری قوم و ٣ ساڵیش خەلعی لیباس کرا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە وتار و ئاخاوتنە ئاگرینەکانیدا دژایەتی خۆی دەڕبڕی بە هۆی دست تێوەردانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری وڵاتان و پشتیوانی لە تاقمە تیڕۆریستەکانی حیزبوڵڵا و حەشد و هتد و هەروەها بە تووندی ئیدانەی وتاری لایەنگرانی ڕژیمی کرد کە بانگەشەی پشتیوانیکردن لە لوبنان و جیهاد و بەشداری کردنیان لە شەڕی ئەم تاقمە لە گەڵ ئیسڕائیل دەکرد و، وتی هێرشە تیڕۆریستییەکانی حەماس و حیزبوڵڵا نەک شەهادەت نییە بگرە تاوانە و هەوەها وتی گەر قەرارە بە قسەی ئاخووند بچین بۆ جەنگ پێویستە لە پێشدا ٤ کوڕەکەی بڕۆن مەبەست (کوڕانی خامەنەیی) ئەوجا ئێمە بیرێکی لێ دەکەینەوە!
 ناوبراو ڕەخنەگر و سیاسەتمەدارێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بەم هۆیەوە جارێکیتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، دەستبەسەر کراوە.

دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەو واتایە دێت تیڕۆریسمی کۆماری ئیسلامی ئێران قەبوڵی هیچ دەنگێکی ڕەخنەگرانە یاخود موخالیف ناکات چ لە ڕووی مەزهەبی بێت یان نەتەوەیی، هەروەها هەروەک چۆن پێشتر ئایەتوڵڵا شەریعەت مەداری و  ئایەتوڵا مەعسوومی تەباتەبایی تێهرانی و دەیانیتری زیندانی کرد ئەمجارەش بێ ڕەحمانە ئایەتوڵڵا موحەققی دەستبەسەر کردەوە.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئەو زەخت و گوشارەی ڕژیم لە سەر چالاکانی ئایینی و مەزهەبی و  بە تایبت دەستبەسەرکرانی ئایەتوڵڵا جوادی موحەققی یەزدی، داواکارین کۆمەڵگای ئێرانی بە گشتی قەبوڵی ئەو جینایەتانەی کۆماری ئیسلامی ئێران نەکن و دەنگی نارزایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد