پەیامی یزاکابە بۆنەی ساڵوەگەڕی تیڕۆڕی شەهیدی ڕێبەرمان دوکتۆر شەڕەفکدی و هاوڕێیانی
پەیامی یزاکابە بۆنەی ساڵوەگەڕی تیڕۆڕی شەهیدی ڕێبەرمان دوکتۆر شەڕەفکدی و هاوڕێیانی
خەڵکی مافخوڕاوی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هاونیشتیمانیان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
٢٦ی خەرمانانی هەرساڵێک بیرهێنانەوەی جینایەتێکی لەبیرنەکراوی ڕژیمی کورد کوژی ئیسلامی ئێرانە کە ناجووامێرانە ڕێبەری ناوداری گەلی کورد و سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و چەند هاوڕێی دیکەی حیزبی لە شاری بێڕڵینی ئاڵمان، دایە بەر دەستڕێژی گووللە و شەهیدی کردن.
تیڕۆڕی ڕێبەرانمان نەک لە خەبات و بەربەرەکانێ لە گەڵ دێوەزمەی تاریکپەرەستی ویڵایەتی فەقیهی ئێران سڵی نەکردووینەتەوە بگرە شێلگیتری کردوین بە گەییشتن بە ئازادی و مافەڕەواکانمان.
شەهید دوکتۆر سادقی شەڕەفکەندی ڕێبەرێکی لێوەشاوە و خۆنەویست و نەتەوەیی و نیشتیمانویست بوو، شەڕەفکەندی ترسێکی گەورە بوو بۆ ناخی تیڕۆریسم و دیکتاتۆری لە نەک تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکو بە گشتی لە ئێراندا، هەر ئەو هۆکارەش بوو کە کۆماری تیڕۆریست و ئازادی کوژی ئێران، هەوڵی لە ناوبردنی بدات چوونکە تاریکپەرەستان ئەوکاتە چاوەکانیان کوێر و جەستەیان زەبوون دەبێ کە ڕەوشەنایی ئازادی، باڵ بە سەر ئێراندا بکێشێت"
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، جارێکیتر پشتیوانی خۆی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپاتە دەکاتەوە و ئیدانەی تیڕۆریسمی کۆماری جینایەتکاری ئیسلامی ئێران دەکات.
سڵاو لە ڕوحی شەڕەفکەندی و هەموو شەهیدانی ڕێبازی کوردایەتی و ئازادی.
Comments
Post a Comment