بەرز و پیرۆز بێ یادی لە داییک بوونی پێشەوای باواڕداران

بەرز و پیرۆز بێ یادی لە داییک بوونی پێشەوای باوەڕداران..


مسوڵمانان و باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام:
 ٢٥ی خەرمانان بەرانبەر بە ١٢ی رەبیعولئەوەڵی ساڵی عامولفیل ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گشت مسوڵمانانی جیهان، ئەم ڕۆژە پێشەوای مڕۆڤایەتی خۆشەویست و سەروەری مسوڵمانان موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا لە داییک بوو، مەولودی پێغەمبەری ئیسلام سڵاوی خودای لە سەر بێت ڕزگاری مرۆڤایەتی لە تاریکای جەهل و گوومڕاهی و نەفامی بوو، ڕزگاری توێژی هەژار و لێقەوماو و کۆیلە و ئافرەتان بوو، ڕزگاری چەوساوەکان و مافخوراوان بوو، هەربۆیە هەموو ساڵێک باوەڕداران یادی مەولودی سەروەری کائینات بەرز ڕادەگرن و بە بەخشش و میوانداری و مەولودی خوێندنەوە و شیرینی دان پیرۆز بایی لە یەکتر دەکەن و سەردانی هەژاران و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکەن..
یەکیەتی زانایانی ئایینی یادی مەولودی خۆشەویست لە هەموو مسوڵمانانی جیهان و چووار پارچەی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆزبایی دەکات.

جێژنتان پڕ خۆشی بێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.