پەیامی یزاکا لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی

پەیامی یزاکا لە ساڵوەگەڕی شەهید کرانی ژینا ئەمینی:

ژینا ئەمینی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٢ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بە مەبەستی سەردانی کردنی خزمان هاوڕا لە گەڵ براکەی لە شاری تاران دەکەونە بەر شاڵاوی هێزەکانی ئینتزامی ئەو شارە و بە بیانووی دیار بوونی چەند تاڵە موویەک لە قژی کچەکوردی بێ تاوانی کورد، دەستبەسەر دەکرێت و دەکەوێتە ژێر ئەشکەنجە و لێدان کە بەداخەوە توشی خوێنبەربوونی مێشک دەبێت و لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی گیان ئەبەخشێت و ناجووامێرانە شەهید دەکرێت. 

ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری دژە کوردی ئێران خەڵکی کوردی هەژاند، هەربۆیە لە گۆڕستانی ئاخچەلەری شاری سەقز بە مەبەستی ناڕزایەتی و ئیدانە کردنی ئەو جینایەتییە خۆپێشاندانێکیان بەرە و شەقامەکانی ناو شار بە ڕێ خست، دیارە پارتە سیاسیەکانی کوردی ڕۆژهەڵاتیش پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان لەو خۆپێشاندانە دەڕبڕی، دەنگدانەوەی ئەو جینایەتە لە ناو ئێران و ناڕزایەتی خەڵکی کورد گەڵانی دیکەی ئێرانیش وەک فارس و بەلوچ و تورک هاوڕا کرد و بوو بە شۆڕشێکی بەرینی ئێرانی بە دژی ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران.
شارەکانی تاران و ئیسفەهان و شیراز و مەشهەد و زاهیدان وتەورێز و سەرجەم شارە کوردنشینەکان بوون بە مەیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و خەڵک و دەسەڵات کەوتنە بەریەک و ڕژیمی تیڕۆریست بەو پەڕی دڕندەییەوە لاوانی ئێرانێ شەهید یان بریندار و کوێر و دەستبەسەر دەکرد، بەڵام شۆڕشگێرانی شەقام هەروا بوێرانە شوعاری ڕووخانی دەسەڵاتی ئاخووندەکانیان دەسریواندە گوێی کەڕی دەسەڵات.
 شۆڕش هەروا لە کوردستان و بەلوچستان بەردەوامه و دەبێ پاڵپشتی جەماوەری خەڵکی ئێرانیش جارێکیتر خۆی بنوێنێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران جارێکیتر ئیدانەی ئەو جینایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێرانی دەکات لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا،جارێکیتر بە یەکگرتوویی و کۆدەنگی  شەقامەکان لە دژی ڕژیمی مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەنە مەیدانی  ناڕزایەتی و ڕووخانی تیڕۆریسم و جینایەت.

یەکێتی هەموو گەڵانی ئێرانی دەتوانێ ئاساییش و خۆشگووزەرانی و ئازادی و دێموکراسی و دادپەروەری لەم وڵاتە بە دی بێنێت.

بڕووخێت ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٣ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد