مشتوومڕ لە نێوان تەمەنی هاوسەرگیری عایشە و پێغەمبەری ئیسلام.. ناوی نووسەر بە شێوەی نهێنی دەنووسرێ: مامۆستا زانا .... ڕ

بــه نـێوی خوای گــه وره..
ئـاخۆحـەزرەتی عــــــــایشــــه ..ڕەزای خوای لێ بێت.. لــه عـومری ۹سـاڵی شووی بـه پێغه مبەر(درودی خوای لێ بێت)کــردووه؟
جێی خۆێتی تـاقیقات ولێکۆڵینەوه لـه سـەر ئـەم بـابـەته و  زۆر لـه بـابـەتەکانی تر بکرێ که لـه  مـەجالیسی خسووسی وگشتیدا گلەیی وگـازندەیی لێدەکـەوێتەوه، وبـه شێوویەکی ئـاکادیمی سـەردەمێانـه شیی بکرێته وه.
کـه ئەوبـابـەتـه(زەواجی عـایشه ) یەکێک لـه  گرینگترین بـابـەتەکانه  بـۆتـه جێگای مشتوو مڕێکی زۆر له نێوان بیرمـەندانی ئیسلامی وغـەیره ئیسلامی..

دەنێو ئێمه دا وامەشهووره که عایشه له تەمەنی۹ساڵەگی شووی به پێغەمبەر کردووه مامۆستاکانی ئێمەش بێ فکر کردنەوه  (ئـه وڕەوتـه) له مینبەرەکان دووپات دەکەنەوه  که پڕسیار له مامۆستا  کرا، چـۆن شتیوا ده بێ؟
بۆ قووتاربون له باسەکه پـەنا بۆ پـاساوی سـه یرو سەمەره دێنن که گۆێا ئـەوه له تـایبـەتمه ندێکانی(خواص) پێغەمبەره" بۆ خـەڵکی ترنــابێ!
یـــا ، لـه بـەرەوەی عـەرەبستان زۆر گـەرمه کچی ۹ساڵه بـه قـەوارەی ۱۹ساڵه ئەچوو، ڕاستی ئـەوەیه  نـاعیلاجییە ئەگینا ئـەو جوابـانـه، جواب نین..
 (۱)زانستێکان، ئه وه ده رده خه ن، که ئیستا پلەی گـەرما بـه چەند قات له وزمان،(زمانی پێغەمبەر) گـه رمتره ئـەدی بـۆ عەرەبستان ئیستا عومری زه واجی (۱۸)ساڵ داناوه؟

(۲) شێهه لـه مـەحـازرین کیژی( ۹)ساڵەی  خۆمان  بـدەین بـه پیاوێکی (٥۳)سـاڵه  پـەس ئـەوه جواب نین ڕێگا چـاره ئـەوەیە کــه عــەرزتـان دەکـه م.
پسپۆڕانی لێزان، خـاوه ن عـه قڵ وته دبیر، قۆوڵی مـەردانـه گیان لێ هەڵ ماڵیوه بـۆ دیفاع له حضرت رسول الله صلی الله علیه وسلم هـاتوونـه ته، مـەیدان، و زۆر سـەرده میانه، بـاسـەکـەیان تــاووتۆ، کردووه کـه خۆم بـه قناعەت پێهێنان بـه وتەیی بـه نرخی ئـەوسـەروەرانــه ،

 داوام له  ئـه مک نـاسان و مـامۆستایانی دین ئـەوه ێه بـه چـاوێکی ئـینسافـانه چـاو له بابـه تەکەم بکەن کـه له مێژه کو
توویانه (الانصاف خیرالاوصاف)

 تـکاێه هـاوڕام بن..


ابن حجر لـه الاصابه فی تمیز صحابه(لاپـه ری۷) وکتێبی (عه ینی عمدت القاری فی شرح البخاری )به رگی ۲


امام نووی فی (تهذیب الاسماء واللغات )برگی  دووه م ده گه ل( الابدایه والنهایه ابن كثیرو وشێخی طبری )ئه مانه له سه رشتێک کۆکن، که براوه رده که، له وێ دەرده کەوێ ئـەویش ئـەوەیه

 کە ئەسمائه  کچی ابوبکر له ٦۳کۆچی وفاتی کردووه ئەو وەخت کە ئـەسما، فەوتی  کرد عومری ۱۰۰ساڵ بووه..

 ده بی مه علومی کە ین کە( پێغه مبه ر )که هیجره تی کرد عومری( اسما ئه) چه ند بووه؟ بێنه ۷۳ له ۱۰۰ساڵ کەم کەوه دەمێنێ27 خۆ، هەموو مێژونوسەکان کۆکن بێ خیلاف کـه ئـەسـمائـه ۱۰ساڵ له عـایشه، گه ورەتره پەس بەو تیئۆرییە عومری عایشه ئـه ودەم، ۱۷ساڵ بووه مەعلومی هەموانه کە پێغەمبەر هیجرەتی کرد بۆ (مه دینه )لـه ساڵی دوی کۆچی عایشه ی گواستۆوته وه ..

ئەگەر دو ساڵ بهاوێینه سەر ۱۷ دەبێ به ۱۹ پـەس عایشه له عومری ۱۹ساڵەگی شووی بـه پێغه مبه رکردووه..

بەیهەقی له سنن کبری بەرگی٦  ابن عساکیر له تاریخی دمشق ابن کسیر له بیدایه ونهاێه به رگی ۸ ئەوانه هەموو کۆکن له سەروەی که ئـەسمائه  ده ساڵ له عایشه گەورەتر بووه که  جێی مشتوو مڕ نـەبووه..


بـه ڵام ئاێه ئـه م ۱۹چۆن بۆته( ۹؟) له جوابدا دەڵەین که(۱۰)ێه  که وتووه جا یـائیشتبای چاپی بووه یــا خـودی هیشام کوری عوڕوه  (نـاقل)بـه ئیشتباوەری گرتووه. یـانی لێی تێک چووه ئـاێه لـه تــاریخا شتیوا ڕوی داوه؟

بەڵێ له تاریخا شتیوا روی داوه. ابن حجر هێتمی که باشترین کتێبی هه ێه له سه ربخاری که( فه تح البارێه).ده ڵێ ئه وه زۆر هه ڵ، ده که وی، که ده(۱۰) زیاد بکرێ یـالێی بکه وێ. بۆ نمونه هه موو مێژونوسان ده ڵێن پێغه به ر له دوازده ی ربیع الاول له دایک بووه سه یره که ئه وه ێه ده ڵێن فه وتیشی هه رله ۱۲ربیع الاول بووه..

ئـه وه مه علومی هەموو مێژونووسـانـه که ئـەوە هـەڵەیەکی تـاریخی و مێژووییه بـابـزانین شێخ ابن حەجەر ڕەحمەتی خوایی لێ بێ چیده فـەرمووێ؟ ابن حجر ده فه رمێ ئه وقسه ڕاس نێه .پێغه مبه ر له دوی ربیع الاول فه وتی کردووه
ده ی چۆن دو(۲) بۆته دوازده.(۱۲) انهم قالو مات رسول الله صلی الله علیه وسلم فی ثانی شهرربیع الاول فتغیرت  فصاره ثانی عشر   ای تغیر الهاء الی العین.واستمر الوهم بذالك یتبع بعضهم بعضامن غیر تاءمل..

زه واجی  عایشه ش ئاوا هاتووه (۱۰)  له (۱۹)که وتووه هه ردوپاتکراوه ته وه تا به  و ،ڕۆگـه یوه..

 ئیتر کەس  نەهاتووه قۆڵی پیاوەتی لێ هەڵماڵێ ،دەس بـه تاقیقات ولێکۆڵینه وه بکا ده کرێ ئاماژه بکرێ( ئـه ووه ڵین)
 کـەڕەت، کێی ئـه م قسەیەی کردووه  ئەگەر دیقەت بکەین (جەمعەن پێنج خەته )ئه ویش دەچێتەوه سه ر  هیشام.  کوری عوروه ڕه زای خوای لێ بێ . پێش هیشام که ئه وقسه ێی نه کردووه ئـیمام مایک فـه رمووێه ریواێت له هیشام قبوڵ مه که ن.
وکان مالکا لایرضاه امام مالك فەرمووی هیشام تاله مەدینەیه قسەی لێوەرگرن که چوو بۆ عیراق قسەی لێوەر مەگرن.
چون هیشام له خه ڵکی عیراقیش (حدیث) وه رده گرێ له به روه ی که تازه قسه وباسی شیعه وسونه سه ری هه ڵ ده دا (ته بعه ن شیعه خـاتو عـایشه یان قبوڵ نییه) تۆمه ت سازدەکەنن وقسه ی عێراقییەکان بۆ مووتمانه نابێ....
هیوام وایه بـه ئینسافەوە بیخوێننەوه.


بە هۆی بارودۆخی نائەمنی وڵات و پاراستنی ئەمنییەتی نووسەر لە ناوبردنی بەڕێزیان خۆ دەبوێرین.
ولە ژێر ناوی نهێنی دایدەبەزێنین

{بەرێز مامۆستا زانا ... ر}

یەکێتی  زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

نوێ کردنەوە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد