ئیدانەکردنی لە سێدارەدانی چالاکوانی سیاسی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

ئیدانەکردنی لە سیدارەدانی چالاکوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی..

ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی چالاکوانی شۆڕشی ژینا لاوی تازە پێگەییشتوو ڕزا ڕەسایی، لە باوەڕدارانی ئایینی یارسان لە لایەن دوژمنانی گەلی کورد، کۆماری ئیسلامی ئێران لە سیدارەدرا..

ڕزا ڕەسایی چالاکوانی سیاسی بەندکراو لە شۆڕشی ژینا، کەلە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو بە تۆمەتی ناڕەوا ڕۆژی سێ شەمبە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەوپەڕی نامرۆڤانەیەدا لە سێدارە درا.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم جینایەتەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە لە سێدارەدانی لاوانی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کورد بە تایبەت شەهیدی تازەمان ڕزا ڕەسایی، هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو ئازیزانی ئایینی یاری و گشت ئەندامانی بنەماڵەی ئەو لاوە بێ تاوانە دەکەین.
کۆماری جینایەتکاری ئیسلامی ئێران بێ گوێدان بە پەسندکراوەکانی رێکخراوی نێو نەتەوەیی سەبارەت بە دەنگی ئازاد و ویستی مافخوازی گەلان و ئازادی ئایینی، دژایەتی خۆی لە گەڵ گشت جیابیران و ئایینە جیاوازەکان نیشاندا و لە کوشتنی لاوانی کورد چ مسوڵمانی سووننە بن یان یارسان یان هەرباوەڕێکی دیکە خۆی نابوێرێ و تا ئەو جێگایەی بۆی بکرێت هەوڵی قڕکردن و لە ناوبردنی نەتەوەی کورد دەدات، ئێمە داواکاری کورد بە هەموو باوەڕەجیاکانی یەکگرتووتر لە جاران بە دژی ستەمکاری جەمارندا بچنەوە و دەنگی حەقخوازی خۆیان بە جیهانی ئازادیخواز بگەیەنن.
مەرگ و نەمان بۆ تیڕۆریسمی کوماری ئیسلامی ئێران

سەرکەوتن بۆ ئازادیخوازان و شۆڕشگێرانی نەتەوەییمان.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٦/٥/١٤٠٣ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد