پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنە ٢٥ی گەڵاوێژ ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
بەڕێزان ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە وئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٧٩هەمین ساڵوەگەری دامەزرانی حیزبی دێموکرات، پیرۆزباییتان لێدەکات و وێڕای پشتیوانی خۆمان لەو حیزبە نەتەوەییە هیوادارین بە ئامانج بگەن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبێکی موودێڕن و سەردەم و خاوەن پڕۆسەیەیکی گەوەری بیری نەتەوەیی بوو، دامەزراندنی ئەو حیزبە وەک یەکەم حیزبی موودێڕنی کوردی لە چووار پارچەی کوردستان زەروورەتێکی مێژوویی و پێویست بوو.
بە دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوواست و ئامانجەکانی گەلی کورد پێی نایە قۆناغێکیتر و لە شۆڕشێکی کلاسیکەوە بەرەو بەڕۆژبوون و هاوتا بوونی خوواستەکانی جیهانی و پەسندکراوەکانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی هەنگاوێکی ئەرێنی و مێژوویی نا.
ئێستا پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧٨ ساڵ خەبات و بەربەرەکانێ بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی گەل،ئەم ڕێبازە هەروا شێلگیرانەتر لە جاران ڕۆڵەکانی گەلەکەمان وەفادارن بەو ڕێبازە و خەڵکی کورد زیار لە جارانیش شانازی بە بوونی حیزبی پێشەوا دەکات.
حیزبێک کەلە ماوەی ٧٩ ساڵ هەروا بەڕۆژ و جێگای متمانەی گەڵەکەی بێت بێ گوومان سەردەکەوێت و بە ئامانجەکانی دەگات، یەکێک لەو شانازیانەی حیزبی دێموکرات کوردستان، کە بەدەستی هێناوە و جێگای متمانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە حیزبی هەموو چین و توێژێکی ئەو کۆمەڵگایەیە.
جارێکیتر ٧٩هەمین ساڵوەگەری دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەموو ئەویندارانی ئەم ڕێبازە پڕ شکۆیە پیرۆز بێت.
سەرکەوێت بزاڤی ڕزگاریخووازی گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات.
بڕووخێ دەسەڵاتی تیڕۆریسم ۆ ستەمکاری کۆ؟اری ئیسلامی ئێران.
Comments
Post a Comment