پەیامی یزاکا لە ساڵوەگەڕی ژینۆسایدی کوردانی ئیزەدی

پەیامی یزاکا لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزەدی

هاونیشتیمانیان و باوەڕدارانی ئایینی ئیزەدی کوردستان و جیهان.
دەساڵ لەمەوبەر شاڵاوی تیڕۆریسمی دوژمنانی گەلمان لە بەرگی ئاییندا بۆ لێدان لە کورد و خاکی کورد و باوەڕ و پێکەوەژیانی دانیشتووانی کوردستان، بە سناریۆیەکی هەمیشەیی دوژمنانی دەوربەرمان، هێرشیان کردە سەر کوردستان و سەرەتا لە شەنگالی کوردستانی ڕەسەن، دەستیان کرد بە جینایەت وکوشتاری بە بەزەییانەی ئەم بەشە لە هاونیشتیمانیانمان.
ژینۆساید کوردانی ئیزەدی مۆرێکی ڕەشە بە ناوچاوانی ناحەزانی کورد لە هەر فکر وبیرۆکە و ئایدیایەکی ئایینی و غەیرە ئایینیدا بن، تا مێژووی کورد هەیە ئیزەدییەکان هەر کوردی ڕەسەن و هەر کوردستان خاکی پیرۆزیانە هیچ هێز و لایەن و باوەڕێک ناتوانێت کوردستان کەرت بکات و پێکەوەژیانی دانیشتوانی ئەم خاکە پیرۆزە تێک بدات.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، لە ساڵوەگەڕی ئەم جینایەتە لەبیر نەکراوە، هاوخەمی خۆی پێشکەش بە ئیزەدییەکان و شێخ و پیاوە گەورەکانی ئیزەدی لە هەرێم وسەرجەم جیهان دەکات و ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکات، هیوادارین ئازیزانمان بە ماف و ئازادییەکانیان بگەن و لە ئاژاوە و دووبەرەکی بەدوور بن، ڕوحی سەرجەم ئەو ئازیزانەمان شاد و سەبووری بۆ گشت بنەماڵەکانیان.

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١٣/٥/١٤٠٣ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد