ڕاگەیاندراوی یزاکا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی تیڕۆری ڕێبەری هەمیشە زیندووی کورد دکتۆر قاسمڵو

ڕاگەیاندراوی یزاکا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تیڕۆری ڕێبەری هەمیشە زیندووی کورد دکتۆر قاسملۆ

هاونیشتیمانیان و ئەویندارانی ڕێبازی پڕشکوی دێموکرات"
ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگەو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕیبازی قاسملو:
ئەم ساڵیش یاد و ناوی ڕێبەری گەلەکەمان شەهید دکتۆر قاسملو زیندوو ڕادەگرین و پەیمان وبەڵێن نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی شەهیدانمان درێژەدەری ڕێگایان بین.

٣٥ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٢ی پوشپەڕ ناخی ڕەشی وەیشوومەی تاریکپەرەستی ئەستێرەی پڕشەنگداری کوردی خامۆش کرد.

لە ساڵوەگەری تیڕۆری ناجووامێرانەی شەهید دکتۆر قاسملو و هاوڕێیانی لە ڤیەن پایتەختی وڵاتی ئوتریش کە لە لایەن تیڕۆریستانی دژە ئازادی و مرۆیی کۆماری پەت و خوێنی بەناو ئیسلامی ئێران شەهید کران، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران جارێکیتر پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێبازی پڕشکۆی دێموکرات و شەهیدانی ڕێبەر نوێ دەکاتەوە و، وێڕای ئیدانە کردنی  تیڕۆڕی ڕێبەرانی شەهیدمان بە دەست شەمشەمە کوێرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکیتر داوا لە وڵاتی ئوتریش دەکات کە بکەرانی ئەو تیڕۆڕە و، هەروەها دەوڵەتی ئەوکات کە کەوتە سات و سەودا لە سەر خوێنی بەناحەق ڕژاوی شەهیدی ڕێبەرمان بناسێنێت و بخرێنە بەدەست دادگای مرۆیی و ڕێگە نەدرێت لەوە زیاتر تیڕۆڕ  وەک سەرمایەی ئابووری  ئەم وڵاتە بناسرێت لە ناو هزری نەوەی نوێی کورد.

قاسملو مەکتەبی فێربوون و ڕاهاتنە لە سەر هزری نەتەوەیی و بەرەنگاری بە دژی دوژمنانی داگیرکەری خاک و وڵاتمان، قاسملو وانەی مانەوە و فیداکاری ڕۆڵەی کوردە بۆ بەگژوواچوونەوەی دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی و دوواکەوتوویی.

شەهید کرانی دکتۆر قاسملو بە دەست تیڕۆریستان، تەنیا زەرەر لە حیزبێک یان بگرە نەتەوەیەکی وەک کوردیش نەبوو" بەڵکو قاسملو دەیتوانی ببێتە سەرمایەیەکی گەورە بۆ وڵاتێکی قەیراناوی و دوواکەوتوو وەک ئێران و ڕێگایەکی بەهێز بێت بۆ چارەسەر کردن و دەرباز بوون لە دوواکاوتوویی و فاشیزم و ناسیۆنالیزمی بەرچاو تەنگ و گەییشتن بە ئازادی و دێموکراسی و بەختەوەری سەرجەم گەلانی دانیشتووی ئێران چوونکە قاسملو مرۆڤێکی سەردەم و مرۆڤدۆست و ئاشتیخواز بوو، وێڕای داوای ئازادی بۆ گەلی کورد هەمیشە داواکاری ئازادی گشت گەلانی ئێران و یەکسانی و ڕێزگرتنی دوولایەنە بوو..
هەربۆیە دڕندەکانی دژی ئازادی و خۆشگووزەرانی بۆ مانەوەی تاریکایی جەهل و دوواکەوتوویی ئەستێرەی گەشاوەی کوردیان کوژاندەوە تاکو وەک دڕندە بە سەر جەستەی شەکەتی تاکی ئێرانیدا دەسەڵات بکەن..

بۆیە بۆ گەییشتن بە ئازادی و ڕزگاری پێویستە مەکتەبی قاسملو هەمیشە کراوە بێت و قوتابیانی ئەم مەکتەبە بە وانەی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و ئازادی پڕ چەک بکرێن..

یەکیەتی و تەبایی و یەکتر قەبوڵ کردن دەتوانێ ئامانجەکانی ڕێبەری شەهیدمان بەدی بێنێت بۆیە داواکارین لە پێناو گەل و نیشتیمان با بە یەکگرتوویی زیاتر بە دژی تیڕۆریستانی خوێنمژی کوماری ئیسلامی ئێران بوەستینەوە.

سەرکەوێت ڕێبازی پڕشکۆی قاسملو

بڕووخێت کۆماری تیڕۆریسمی ئیسلامی ئێران.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٠پوشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد