ڕاگەیاندراوی یزاکا لە سەر تێرۆر و شەهیدکردنی کەسایەتی تەریقەتی قادری و مامۆستا و شێخێکی نیشتیمانپەروەری شاری سەقز
[پیلانەکانی پشت پەردەی شەهید کردنی شێخی تەریقەتی قادری شێخ ئازاد شەهابی، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و تووندئاژۆکانی دژی ئیسلامی کوردی و نیشتیمانی کوردان]
سەرەتا لەیادمان نەچێت، خوێنی بە ناحەق ڕژاوی شەهید شێخ ئازاد و هاوڕێیانی لە پێناو کورد و کوردستاندا بوو کە بە پیلانێکی پێشوەختە لە لایەن ڕژیمی تیڕۆریست و کوردکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام درا بۆ چاوترسێن کردنی زانکۆی ئیسلامی کوردی و مامۆستایانی نیشتیمانپەروەر و تەریقەتەکانی قادری و نەقشبەندی، دیارە ئەو دوژمنکاریە لە ماوەی ٤٦ ساڵی دەسەڵاتی ئاخووندەکان بە سێدارە و کوشتن و ئەشکەنجەی لاوان و تیڕۆری کەسایەتی سیاسی و ئایینی کورد و کوشتنی کۆڵبەران و شەهیدکردنی دایکان و خوشکانمان بۆ وێنە ژینای کورد لە شاری تاران کە بوو بە هۆی شۆڕشێکی هەمەلایەنە هەمیشەیی بووە و تیڕۆریستانی دژە کورد، هیچکات لەکوشتنی تاکی کورد سڵیان نەکردوە.
ئەم دوژمنە چەپەڵە نە ئایین دەناسێ نە ڕەگەز و کەسایەتی نە ڕێز دەگرێ لە پیرۆزیەکانمان چۆنی بۆ بگوونجێت مەبەستی تەنیا کورد کوشتن و کورد نەهێشتنە،
ئەمجارەش بە تیڕۆری ناجووامێرانەی شەهید شێخ ئازاد و هاوڕێیانی لە تەریقەتی قادری، مەبەستی تەنیا شەهید کردنی مامۆستایەکی ئایینی یان باوەڕدارێکی تەریقەتی قادری کورد نەبوو بەڵکو هەروەک پێشوو لێدان و تیڕۆری کۆی ئیسلامی ڕەسەن و ئاشتەوایی کوردە کە لە لایەن تووندئاژۆی جیاواز لە ئیسلامی کوردی و دژایەتی ولێدان لە نەتەوەیەکی هەمیشە زیندوو و شۆڕشگیری کوردستان بوو.
ڕۆژی چووارشەمبە ڕێکەوتی ٢٧ی پوشپەر١٤٠٣ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە تاقمێکی تووندئاژۆ هێرشیان کردە سەر خانقای شێخ ئازاد و خۆی و دوو لە دەروێشەکانی بە ناوەکانی پەیمان و پەرویز شەهید دەکات.
ئەم تیڕۆڕە ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ فراوانتر کردنی دژایەتی دوژمنانمان هەم لە ڕووانگەی هەستی نەتەوەیی و هەمیش ئیسلامی تێکڵاو لە گەڵ کڵتووری کوردەواری، کە ساڵانێکە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیلانگێڕیدایە تاکو بەهۆی کەڵک وەرگرتن لە داعشیزم بە بەردێک دو کێڵان بپێکێت"
تیڕۆریسمی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کاتێک هەستی بە کەسایەتی و خۆشناویەتی، شێخ ئازاد دەکات کەوا چۆن خودالێخۆشبوو بۆتە خۆشەویست و لیدێری کوردایەتی لە ناوچەکەدا، هەوڵیدا بە درووست کردنی چەندین پیلانی دزێو بۆ بەدناوکردنی لەوانە، تۆمەتی نوشتە نووسین و کێشەی خێزانی سەرکەوتوو نەبوو و دانی بە شکستی خۆی نا، ئەمجار بە کەڵک وەرگرتن لە پیڵانی فیکرەی داعش هەوڵیدا شێخ و ڕێبازەکەی نەک هەر لە سەقز بەڵکو لە ناو تاکی کوردا بە گشتی کۆتایی پێ بێنێت و بە تیڕۆڕی ئەو پایە بەرزە دەستی ڕەشی خۆی جارێکیتر وەشاند و دڵی دانیشتوانی کوردستانی هەژاند!
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا دەکات مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و ڕێبوارانی ڕێبازی شێخ ئازاد و خەڵکی کوردستان بە گشتی نابێ چاوپۆشی لەوها جینایەتێک بکەن کە سناریۆ داڕێژەکەی دوژمنی هەمیشەیی ڕۆڵەکانمان واتە کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، هەربۆیە بە یەکیەتی و بووێریتان و بە پاڵپشتی پارتەسیاسیەکانی کورد و ڕێکخراوەکانی سیاسی و مەدەنی کوردستانی و ئێرانی دەبێ حکومەتی کوردکوژی ئێران جوابگۆی ئەو تیڕۆڕە بکەن، بێ گوومان یزاکا لەو پێناوەدا پاڵپشتی هەمیشەییتان دەبێت.
بڕووخێت کۆماری کورد کوژی ئیسلامی ئێران.
سەرکەوێت ڕێبازی کوردایەتی و بژاڤی ڕزگاری خوواز گەلەکەمان..
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment