تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

تیڕۆڕی شێخ شەهاب و دوو لە دەروێشەکانی بە دەست کەسانی نەناسراو

شەوی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕ شێخ ئازاد شەهابی کەسایەتیی خۆشناوی شاری سەقز لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ دەکرێ و هاوکات لەگەڵ دوو کەس لە دەروێشەکانی  بە ناوەکانی پەیمان و پەرویز کوژران...

ڕێبوارانی ڕێبازی تەریقەتەکانی قادری و نەقشبەندی کە زۆرینەیان هەڵقۆڵاوی ئیسلامی کوردین و زۆر نیشتیمانپەروەرن، هەمیشە لە لایەن وشکە ئیسلامیە سەپاوەکەی سەر کوردستان لە ژێر هەڕەشە و تووند و تیژی دابوونە، ئیسلامی تووندئاژۆ چ لە جۆری شیعی ویلایەتی فەقیە کۆماری سێدارە و تیڕۆری ئێران و، چ لە جۆری ئیسلامی سووننەی بیرتەسکی داعشی کە بە مەبەستی خۆسەپاندن بە سەر کوردستان و داگیرکاری مێشکی تاکی کورد، خەریکی لێدان و سڕینەوەی ئیسلامی کوردی بوونە بە تایبەت تەریقەتەکانی قادری و نەقشبەندی
ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەموو کەرەستە و ئامرازێک و کوشتن وتۆقاندنی دانیشتوانی کوردستان کەڵک وەردەگرن، هەرچەند تاکو هەنووکە هیچ بەڵگەیەکی قەبوڵکراو لە چۆنیەتی کوژرانی ئەم مامۆستا نیشتیمانپەروەر لە بەر دەست دانییە بەڵام تەنیا هۆکارێک کە دەکرێ ئاماژەی پێ بدەین لە سەر تیڕۆری ئەم کەسایەتیانە، جیاوازی بیری ئایینی ئیسلامی کوردی میانەڕەو و ئیسلامی سیاسی تووندئاژۆیە لە کوردستان.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی تیڕۆری جەنابی شێخ ئازاد و دەروێشەکانی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خودالێخۆشبووان دەکات و خۆمان بە شەریکی ئەم خەم و کارەساتە مەزنە دەزانین، جێگایان بەهەشت بێت و نەفرەت لە تیڕۆر و تیڕۆریستان.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٨/٤/١٤٠٣ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد