پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان دامەزرانی کۆماری کوردستان

لە ساڵوەگەڕی ٢ی ڕێبەندانی هەر ساڵێکدا یادی ئەو ڕۆژە پڕشکۆیە بە ڕێز و سەری کڕنۆشەوە دەکەینەوە کە قازی پێشەوا لە چووارچرای شاری مهاباد، بە بەشداری گەورەپیاوان و زانایان و کەسایەتی سیاسییەکانی کورد، بە تایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند و ڕەسمەن کورد بوو بە خاوەنی دەسەڵاتی خۆیی و تا مێژوومان هەبێت بە بەڕزی و شانازیەوە یاد دەکرێتەوە:
کۆماری کوردستان لە کاتێکدا دامەزرا کە شەڕی دووهەمی جیهانی لە نێوان ئاڵمان و بەرەی هاوپەیمانان دەرفەتێکی بۆ گەلی کورد ڕێکخست کە بتووانێت کەڵکی پێویستی لێوەرگرێت و ببێتە خاوەنی کیان و سەربەخۆیی سیاسی و کلتووری خۆی، بەڵام بە هۆی ململانێ ی نێوان ڕووسەکان لە گەڵ ڕژیمی ئەوکاتی پەهلەوی و هاتن و داگیرکاری بەشێکی بەرچاوی خاکی ئێران لە لایەن هاوپەیمانەکانی ئامریکا و بریتانیا و سات و سەودای نێوان دەوڵەتی پەهلەوی لە گەڵ ڕووسەکان بە شێوەی نهێنی و بەڵێن و پەیمانەکانی ئەوڕژیمە فاشیستە بە ڕۆژئاواییەکان وایکرد کە کورد و ئازەریەکان ببنە قوربانی ئەو سات و سەودا نامڕۆڤانەیەی نێوانیان، هەرچەند کۆماری کوردستان تەمەنێکی کورتی هەبوو بەڵام دەسکەوتی زۆر و پڕ نرخ و بەهای لە دووای خۆی جێ هێشت، کە دەکرێت ئاماژە بە ئاڵاو و سروود و ناوی پیرۆزی پێشمەرکە و یەکێەتییەکانی لاوان و ژنان بکەین، هاوکات کۆماری کوردستان بووە هۆی یەکیەتی و یەکگرتنی زیاتری ناو ماڵی کورد و تەکیەگای کوردانی نیشتیمانپەروەر.
١١ مانگ تەمەنی کۆمار و قارەمانەتی پێشەواو و دامەزرێنەرانی کۆماری کوردستان تا هەتایە لە ناو مێشک و بیری کوردی ڕەسەن و خاوەن ویژدانی نیشتیمانپەروەری، لە یاد ناکرێت، کورد هەمیشە بۆ گەییشتن بە ئاوات و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان بوێرانە ڕێگای خەبات و بەربەرەکانی لە گەڵ داگیرکەران و خۆسەپێنەرانی گرتۆتەبەر و سڵی لە دوژمن نەکردۆتەوە.
ڕێبوارانی ڕێگای کۆماری کوردستان هەرساڵ یادی ئەم ڕۆژە پڕ شانازیە دەکەنەوە و بەڵێن و پەیمان نوێ دەکەنەوە تاسەر وەفاداری کۆماری کوردستان بن.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە حیزبی دامەزرێنەری کوماری کوردستان لە ٢ی ڕێبەندان و سەرجەم خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان و شۆڕشگێرانی ئەم ڕێبازە مەزنە و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، بەڵێن نوێ دەکەینەوە بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی کومار هەردەم پاڵپشت و پشتیوانی ئێوە حیزب و شۆڕشگێرانی دێموکرات بێت.

پیرۆزە یادی ئەم ڕۆژە پڕ شکۆیە...
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١ی  ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢ ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.