ئیدانە کردنی هێرشە سەرشۆرییەکەی کوماری تیڕۆریستی بە ناو ئیسلامی ئێران
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران هێرشە ترسەنۆکەکەی کۆماری تیڕۆریستی ئیسلامی ئێران بۆ سەر شارۆمەندانی مەدەنی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر ئیدانە دەکات.
شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٥ لەسەر ١٦ی ژانوییەی ٢٠٢٤ی زایینی، چەند شوێنێکی سڤیل و مەدەنیی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کرانە ئامانج و مووشەکباران کران. لە ئاکامی ئەم دەستدرێژییەی سپای پاسدارانی تیڕۆریست بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شوێنی نییشتەجێبوون نوێنەرایەتیی و دیپلۆماتکارانی بیانی و فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بە تایبەت ماڵی یەکێک لە کەسایەتییە سەرمایەدارەکانی باشووری کوردستان، بەداخەوە پێشڕەو دزەیی و چەند کەس لە بنەماڵەکەی شەهید و چندین کەسی مەدەنیی بێ تاوانی دیکە زامدار بوون و زیانێکی زۆری مادیی بە هاووڵاتییانی نزیک لەو شوێنانە کەوتووە.
ئاشکرایە کۆماری شکستخوواردووی ئیسلامی ئێران کە لە هەڵوێستە تیڕۆریستییەکانی لە ناوچە و جیهان و ناوخۆدا توشی شکست و داڕمان بووە، هێرش بۆ سەر خەڵکانی بێ چەک و بێ دیفاعی هەرێمی کوردستان دەکاتە پاساوی ئیقتداری خۆی و شەرمنانە و سەرشۆڕانە مناڵی تەمن یەکساڵی کورد دەکاتە قوربانی!
هەروەک دەزانین شکستی بەرەی موقاوەی ئێران لە غەززە و یەمەن و لۆبنان لە ئاستی هاوپەیمانان و ترس و دڵەڕاوکێ و خۆ شاردنەوەی تیڕۆریستان لە سەروی هەمووان خامەنەیی خوێنمژ، بۆ داپۆشینی ئەو شکستە شەرمنانە ناتوانێت بە کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی کورد خۆی لەو ڕاستییە دەرباز بکات ئیتر کاتی لە ناوچوون و ڕووخانی کۆماری جینایەتکاری ئێران و لق و پۆکانی نیزیکە.
جارێکیتر داوا کە کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی وئازادیخوازان و هەموو لایەنێکی مرۆڤدۆست دەکەین لە بەرانبەر دەستدرێژیەکان و پێشێل کردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵوێست بگرن وچیتر ڕێگە نەدەن ئەو ڕژیمە دڕندەیە مناڵی کورد بکات بە قوربانی سیاسەتە نگریسەکانی.
سەرکەوێت گەلی کورد
بڕووخێت کۆماری جینایەتکاری ئیسڵامی ئێران
٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی.
١٦ی ژانوییەی ٢٠٢٤ی زایینی.
Comments
Post a Comment