٣ ساڵ زیندانی بۆ مامۆستایەکی ئایینیی

لە درێژەی کردەوە دژە ئایینی  و دژە نەتەوەیی، کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە سەر مامۆستایانی سووننەمەزهەب و کورد لە ئێران، ئەم جارە مامۆستا مەلا ئیبڕاهیم سەلیمی پێش نوێژ و خوتبەخوێنی مزگەوتی چووار یاری نەبی لە شاری پیرانشار کەوتە بە شاڵاوی ڕق و کینی تاریکپەرەستانی جەهل و جینایەتی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران و بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاندان و شێواندنی ڕای گشتی بە سێ ساڵ زیندان سەزا درا..

مامۆستا مەلا ئیبڕاهیم خەڵکی شاری پیرانشار و مامۆستایەکی ئایینی مزگەوتی چووار یاری نەبی ئەو شارە بوو و جگە لە ڕێنوێنی و هاندانی خەڵکی مسوڵمان بۆ کار و کردەوەی ئایینی و خوداپەسندانە و ئەنجامدانی ئەرکی پێ ئەسپێردراوی مەلایەتی هیچ جۆرە چالاکیەکی دیکە نەبووە و لە شۆڕشی ژینادا پاڵپشتی خەڵک و هاوسۆزی بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی دەستی ستەمی ئاخووندەکانی جەماران بووە، ئەوەش لە ڕووانگەی ئایینی ئیسلامەوە هاوشێوەی ئەرکە ئیسلامییەکانیتر پێویستە، بەڵام کۆماری ویلایەتی فەقیهی ئێران کە ڕاشکاوانە دژایەتی سووننە و نەتەوەجیاوازەکانی ئێران دەکات، ناتوانێت لەبەرانبەر ڕێنوێنییە ئایینییەکانی مسوڵمانان بۆ یەکێتی و تەبایی بێ دەنگ بێت بۆیە لە پاش شۆڕشی ژینا بە دەیان مامۆستای ئایینی  سووننەمەزهەبی کورد و بەلوچی بە زیندانی کردن و جۆرەها بێ ڕێزیکردن سەزا داوە کە دووایین سەزا دراو مامۆستا ئیبڕاهیمی سەلیمی بوو لە پیرانشار بە ٣ ساڵ زیندان.

بڕووخێت کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێران

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد