پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەرز
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران:
ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە قارەمان و چاونەترسەکانی دێموکرات:
حیزبی دامەزرێنەری ڕۆژی پێشمەرگە"
هەموو پێشمەرگەکانی نیشتێمان لە هەر چووارپارچەی کوردستان:
سەرەتا بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە، واتە ٢٦ سەرماوەرز، یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان لێدەکات و هیوادارین تێکۆشان و تەبایی و یەکڕێزیتان هەمیشە پڕ لە شانازی و سەرکەوتن بۆ خۆتان و گەل و نیشتیمان بێت.
پێشمەرگە تەنیا باسکی گەل یان ڕۆڵەیەکی شۆڕشگێڕ نییە بەڵکو پێشمەرگە واتای مان و نەمانی نەتەوەیی کوردە، پێشمەرگە نەک باسکی گەل، بەڵکو لە ڕاستیدا بڕبڕەی پشتی گەلە، گەر پێشمەرگە نەبێت بێ گوومان خاک و ئاڵا و سەربەستی و نامووسی نەوتەوە بوونمان بێ مانا دەبێ!
هەربۆیە بەرزترین مرۆڤە گیانباز وفیداکارەکانی نیشتیمان لە کوڕ وکیژانی بوێر بە پۆشینی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی دەبن بە کۆڵەکەی مانەوەی واتای نیشتیمان و نەتەوە...
بەحەق ناوێکی پیرۆز و پڕ شانازی و پڕ خۆشەویستییە هیچ بیانوو و خۆدزینەوەیەک نییە لە گەورەیی و شەهامەت و بوێری پێشمەرگە.
جارێکیتر پیرۆزباییتان لێدەکەین و پشتیوانی خۆمان دوپاتە دەکەینەوە کە لە سەنگەری ئاییندا پاڵپشتی ڕێبازی پاک و بێ گەردی ئێوەی سەربەرز بین..
سەرکەوێت خەباتی ڕەوای گەل بە سەر تاریکایی جەهل و جینایەتی کۆماری پەت و سێدارەو تێڕۆڕی بەناو ئیسلامی ئێران.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment