١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد



لەدرێژەی بێ ڕێزی و زەخت و گوشار بۆ سەر ڕێبەرانی ئایینی سووننەمەزەهەب، لە ئێران و کوردستاندا کۆماری  دژە مرۆیی بە ناو ئیسلامی ئێران چووار مامۆستای ئایینی شاری پیرانشاری بە تۆمەتی هەڵبەستراو و بێ بنەما بە ١١ ساڵ زیندان سەزا دا..

ئەو مامۆستایانە لە شۆڕشی ژینادا بێ زاری خۆیان لە کۆماری دژە کورد و دژە ئافرەتی ئێران نیشان داوە و ئیدانەی تیڕۆر و کوشتنی ئافرەتیان بە بیانووی نەبوونی باڵا پۆشی کردبوو، هەر بۆیە لە لایەن تیڕۆریسمی ئاخوندی ئێرانەوە کە لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیاندا ڕق و کین و دوژمنایەتیان بۆ سووننە مەزهەب و کورد و بەلوچ لەم وڵاتەدا نەشاردۆتەوە، دەستبەسەر و بە تۆمەتی نادرووست سەزا دران.
مامۆستایانی سەزادراو کە سەرجەمیان خەڵکی شاری پیرانشار و دەوروبەری ئەوشارەن بریتن لە
 سولەیمان ئەحمەدی، شەریف مەحموودپوور، جەماڵەدین واژی، یونس نەوخاە لە لایەن دادگای تایبەت بەزانایانی ئایینی ورمێ سەزای ١١ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپاوە.

هەروەها مامۆستا زانا خۆشامەن خەڵکی پەسوێ دانیشتووی شیناوێ بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتەسیاسییەکانی کورد بە دوو ساڵ و مانگێک سەزا دراوە.

هەروەک ئاگادارن کۆمەڵێک فەقێ و خوێندکاری ئایینیش لە شارە سووننەکانی بەلوچستان دەستبەسەر و تۆمەتی داعشبوون  سەزا دراون، ئەو دەستبەسەر کردن و بێ ڕێزیانە بە مامۆستایانی ئایینی سووننە مەزهەب بێ گوومان بە هۆی دژایەتی ویلایەتی فەقیهی ئێرانە لە دژی باوەڕی سووننەکان و هەر جۆرە کردەوەیەکی دوژمنکارانە لەو ڕژیمە چاوەڕوان کراوە....

بۆیە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە نامرۆڤانە و دژە ئایینییەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی مامۆستایانی سووننە مەزهەب، داواکارین خەڵکی خۆڕاگری کورد و سووننەمەزهەب ڕێگر بن لەو هەموو جینایەت و بێ ڕێزی کردنانەی پاسداڕانی جینایەتکاری ئاخوندی بە دژی زانایان وڕێبەرانی ئایینی گەلەکەمان و دەنگی ناڕزایەتی و دژکردەوەیی خۆتان بەرز بکەنەوە.

بڕوخێت کۆماری دژە ئایین و دژەگەلی بە ناو ئیسلامی ئێران.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٣ی سەرماوەرزی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی




Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد