سەرەخۆشی بە هۆی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی سۆران

کل نفس ذائقة الموت ثم الینا ترجعون

بەداخەوە شەوی ١٧ی سەرماوەرزی ساڵی ١٤٠٢ هەتاوی بەرانبەر بە ٨ی یسامبەری ٢٠٢٣ زایینی لە شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر لە باڵەخانەیەکدا کاڕەساتی ئاگر کەوتنەوە ڕوویدا و بەم هۆیەوە ١٥ مامۆستای ژن و پیاو و خەڵکی مەدەنی بوونە قوربانی و گیانیان لە دەستدا..

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە سەرجەم خەڵکی شاری سۆران و ‌ئەندامانی بنەماڵەکانیان و توێژی مامۆستایان، لە خودای مەزن ئەپاڕێینەوە ڕوحی سەرجەم شەهیدانی ئەو کارەساتە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هەروەها بریندارانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنەش شیفا بدات و، سێبووریش ببەخشێت بە کەس و کاریان. ئامین

انا للە وانا الیە راجعون

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٨/٩/١٤٠٢ هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.