لەسێدارەدانی چالاکوانێکی عەقیدەتی لە کەرەج

الا لعنةالله علی الظالمین

لە درێژەی دوژمنکاریەکانی کۆماری دژە ئایین و دژی کوردی ئێران، ئەمجارە چالاکوانێکی دیکەی سووننە مەزهەب بە ناوی ئەییوب کەریمی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج ڕۆژی چووارشەمبە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەرزی ١٤٠٢ی هەتاوی لەسێدارەدا..

بۆ گشت لایەک ئاشکرایە ئەو ڕژیمە هەرچەند بە ناوی ئیسلامە بەڵام لە ڕاستیدا دژبەری ڕاستەقینەی ڕێبازی ئیسلام و پیرۆزیەکانی ئیسلامە، هاوکات بە بیانووی ئیسلام بوون و نوێنەرایەتی ئیسلام ڕێگرە لە پێشوەچوونی ئیسلام و ئەو ئازادیانەی ئایینی ئیسلام بۆ گەلانی بە ڕەوا زانیوە.
کۆماری پەت و سێدارەی ئێران لە ماوەی تەمەنی ٤٤ ساڵی خۆێیدا هەزاران مامۆستای ئایینی سووننە مەزهەبی لە کورد و بەلوچ و عەڕەب و ئازەری و تورکمان یان تیڕۆر کردووە یان سێدارە و زیندان و دەربەدەری، بە هەزاران پەرتۆک و میدیای خستۆتە بازارەوە بۆ دژایەتی ئیسلام و پیرۆزیەکانی سووننەمەزهەبەکان، لە بێ ڕێزی بە دایکی مسوڵمانەوە بگرە تاکو جێنشینان و یارانی پێغەمەری خودا درود و سڵاوی خودای لە سەر بێت.
ڕێگری کردن لە خووتبە و  بەڕێوەچوونی بۆنە ئایینیەکان و بانگهێشت کردنی مامۆستایانی ئایینی سووننە مەزهب بۆ ئۆرگانە ئەمنیەتییەکانی خۆی و هەڕەشە کردن و تۆقاندن خاڵێکیترە لەو دوژمنکارانەی ڕژیم کورد کوژی دژە سووننی مەزهەبی ئێران.
بێ شەرمانە ڕێگری دەکات لە دروست کردن یان نۆژەن کردنەوەی مزگەوتەکان بە تایبەت لەشارێکی گەورەی وەک تاران کە زیاتر لە ٤ میلیۆن سووننە تێدا دەژین..

ئەمجارە بە لە سێدارەدانی لاوێکی سووننەمەزهەبی کورد بە ناوی ئەییوب کەریمی چاڵاکوانی مەزهەبی نیشانیدایەوە تاسەرئێسقان لە دژی کورد و باوەڕی کوردایەتی و ئیسلامەتیدایە.
ئەیوب کەریمی خەڵکی شاری مهاباد ماوەی ١٤ ساڵ لە سیاچاڵەکانی ڕژیمی جینایەتکاری ئێراندا لە شاری کەرج زیندانی بوو تاکو بەداخەوە ئەمڕۆ بە بەر چاوی جیهاندا بێ شەرمانە شەمشەمەکوێرەکانی تاریکی گیانیان لێ ئەستاند تەنیا بە تاوانی کوردبوون و سووننی بوون..

 یەکیەتی زانایانی ئایینی ئێران داوا لە گشت مسوڵمانان و زانایانی جیهانی ئیسلامی و هەموو مرۆڤدۆستان و ئازادیخووازانی جیهانی و ئێرانی دەکات لە ودژی ئەم جینایەتانەی تیڕۆریستانی مرۆڤکوژی ئێران بێ دەنگ نەبن و ڕێگە نەدەن چیتر وەیشوومەی تیڕۆر و تاریکایی زاڵ بێت بە سەر ئێراندا..

مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٨ی سەرماوەرزی ١٤٠٢ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد