کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینیی نیشتیمانپەروەر
وبشر الصابرین الذین اذا اصابتهم مصیبة قالو انالله وانا الیه راجعون...
ڕۆژی سێشەمبە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، مەلا قادر ژارئابادی کوڕی عومەر لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا بە هۆی تەقینەوەی تانکی لە نەخۆشخانە ورمێ کۆچی دوایی کرد و لە ناو ئاپۆڕای جەماوەر لە گووندی گرکەگوولی دەشتەبێڵی شاری شنۆ بە خاک ئەسپێردرا..
مەلا قادر خەڵکی ئاوایی گرکەگوول ساڵی ١٣٥٨ هەتاوی، هەر لەم گووندە لە داییک بووە، لە ساڵی ١٣٦٩ لە ئاوایی سینگان لە حوجرەی مزگەوتی ئەو گووندە دەست دەکات بە خوێندنی وانەی ئایینی، و لە گووندی کانی سۆرکی ئەم شارە ئیجارەنامەی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام پاش ماویەک بە ناچاری وازی لە پیشەی مامۆستایەتی هێناوە و خەریکی ژیانی ئاسایی و کار و کەسبی ئازاد بووە.
مامۆستا کەسایەتیەکی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەل و ئایین و خەڵکەکەی بووە هەمیشە لە ڕێبازی کوردایەتی شانازی کردووە و کەسێکی خۆشناوی ناوچەی شنۆ و دەشتەبێڵ بوو...
بەم بۆنەوە یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی خودا لێخۆشبوو و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سڵامەتی بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەیان... ئامین
یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١ی سەرماوەرزی ١٤٠٢
Comments
Post a Comment