ئیدانەکردنی کوشتنی ئاڕمیتا گڕاوەند


  1.  هاونیشتیمانیانی هێژا، ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان و حیزب و لایەن و کەسایەتییە سیاسی و مەدەنی و ئایینیە ئازادیخوازەکان، هەروەک ئاگادارن، کۆماری مناڵکوژی بە ناو ئیسلامی ئێران جارێکیتر هەر لە شاری تاران ئەمجارەش کیژە کوردێکیتر دەکاتە قوربانی سیاسەتە نگریس و دوواکەوتوویانەکەی و گیانی لێدەستێنێت و زۆر بێ باکانە و بێ شەرمانە و دڕندانە هەروەک چۆن ساڵی پێشوو گیانی ژینای ستاند بەم شێوەیەش خەریکی پەردەپۆش کردنی ئەو جینایەتەن
ماوەی نیزیک مانگێک لەمەوپێش ئاڕمیتا گڕاوەند کێژە کوردی تەمەن١٧ ساڵی لە میتڕۆی تاران بە بیانووی باڵاپۆشی ناشەرعی دەکەوێتە بەر ڕق و کینی شەمشەمەکوێرەکانی تاریکایی جەهل و خوڕافاتی بە ناو ئیسلامی ئێران و پاش ٢٨ ڕۆژ لە بێهۆشیدا لە نەخۆشخانەی ئەم شارە، ڕۆژی شەنبە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی هەواڵی گیان لە دەستدانی لە لایەن دامودەزگاکانی ڕژیم بڵاو کرایەوە

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم جینایەتە نامرۆڤانەی تیڕۆریستانی پەت و سێدارەی ئێران، داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و گشت ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان و ئایینداران بە تایبەت مامۆستایانی ئایینیی دەکەین چیتر چاوپۆشی لەم جۆرە هەڵسوکەوتە دژە مرۆیانەی ڕژیم بە تایبەت نیسبەت بە ئافرەتان نەکەن و یەکگرتووانە هاوشێوەی پێشوو بە کژ ڕژیمی ملهووڕی ئاخوندیدا بچنەوە و ڕێگری بکەن لە کوشتنی لاوانی وڵات بە بیانووی پاراستنی پاڵاپۆشی زۆرەمل

بڕوخێت کۆماری جینایەتکار و مناڵکوژی ئیسلامی ئێران

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٦/٨/١٤٠٢ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد