سەزادان و بێ ڕێزی کردن بە مامۆستایانی ئایینی بەردەوامە

 هاونیشتیمانیان و باوەڕداران و مامۆستایانی ئایینی کوردستان...


هەروەک ئاگادارن لە درێژەی زەخت و گووشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر گەلەکەمان و بێ ڕێزی و سەزادانی مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر و ڕاستگۆ بە تایبەت لە شۆڕشی ژینادا، خەریکە دەگاتە جێگایەک کە ڕژیم، ملهووڕانە و بێ باکانە سەزا و بێ ڕێزی بە مەزهەبی سووننە و مامۆستایانی سوونەمەزهەبی کورد بە تۆمەتی ناڕەوا زیاتر دەکات، هەر بەو مەبەستەش و لە درێژەی دوژمنکاریەکانی ئەمجارە، دوو لە زانایانی ئایینی کوردی بە ناوەکانی مامۆستا سابیر خودامورادی خووتبەخوێنی مزگەوتی نوری قەوەخ لە سەقز و مامۆستا ئاڕمان سادقی لە شاری دێولان خووتبەخوێنی گووندی حوسێنی بە تۆمەتی پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا، سەزای زیندانی و داماڵینی جل و بەرگی مامۆستایەتی و لێدانی قامچی حوکم دران... 

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە چەپەڵانەی کۆماری تیڕۆریستی بە ناو ئیسلامی ئێران، پشتیوانی خۆی لە سەرجەم مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر و شۆڕشگێرانی شۆڕشی ژینا دووپاتە دەکاتەوە وڕایدەگەیەنین" ئەم سەزایە تەنیا سەزادانی چەند مامۆستایەکی ئا



یینی نییە بەڵکو هێرش و بێ ڕێزی کردنە بە باوەڕی باوەڕمەندانی سووننە مەزهەب و کورد، بۆیە ئەرکی ئایینی و نیشتیمانی و ئەخلاقی هاووڵاتیانە دژی ئەم سەزایە بووەستنەوە و ڕێگە نەدرێت تیڕۆریستانی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران، پیلانە نگریسەکانی لە کوردستان ئەنجام بدات.


یەکیەتی و تەباییتان بە واتای پوچەڵ کردنەوە و شکستی دوژمنە.

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

٩/٢/١٤٠٢ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد