پەیامی پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

 باوەڕداران و ڕۆژووگران و هاونیشتێمانیان و بنەماڵەی ڕێزداری شەهید و زیندانی سیاسی و شۆڕگێرانی گەل و نیشتیمان"

ئەوا ساڵێکیتر لە مانگێکی پڕ بەرەکەت و بەخشش و لێبووردەیی، سلماندمان کە دەتووانین بە سەر هەوای نەفس و دەروونی شەڕئەنگێزدا سەرکەوین و وێڕای ڕزایەتی بارگای حەق، خۆشەویستی و تەبایی و بەخشش و مێهرەبانی پێشکەش بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بکەین، مانگێک ماندوو بوون و برسیەتی و توونیەتیمان چێشت تاکو هەژاران و لێقەوماوان ببینین و پشت و پەنایان بین و یارمەتیان بدەین. سەرکەوتنی هەموو ئێوە ڕۆژوووانان و باواڕداران لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا پیرۆز بێت"

بە سەردانی کردنی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگر و بریندارانی شۆڕشی ژینا، خۆشەویستی و یەکیەتیتان بنەخشێنن.

جارێکیتر جێژنی مانیگی ڕەمەزانی پیرۆزتان، پیرۆز و پڕ خێر و خۆشی و سەرکەوتن بێت.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢/٢/١٤٠٢ ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.