بەرز ڕاگرتنی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵوەگەڕی شهیدکرانی پێشەوای کوردان

 هاونیشتیمانیان، ئەویندارانی ڕێبازی ڕزگاری و سەربەستی، شۆڕشگێرانی تێکۆشەری دێموکرات.


١٠ی خاکە لێوەی هەموو ساڵێک یادی ڕێبەری گەلەکەمان پێشەوا قازی موحەممەد بەرز ڕادەگرین و بەڵێن و پەیمان نوێ دەکەینەوە کەتا دووایین هەناسەی ژیانمان ڕێبواری ئەم ڕێبازە پڕشکۆیە بین کە پێشەوا و هاوڕێیانی لە پێناویدا گیانی پاکی خۆیان فیدا کرد.

پێشەوامان بە بینینی ئەو ڕاستییە کە فیداکاری و گیانبەخت کردن لە پێناو ئازادی نیشتیمان دەبێتە هەوێنی ڕاپەڕین و زیندوو بوونی هەمیشەیی شۆڕش و بەرخودان بۆ وەدی هاتنی ئامانجەکانمان، بوێرانە گیانیان بەخشی بە سەربەرزی نەتەوەیی و نیشتیمانی داگیرکراو.

ڕژیمی دیکتاتۆر و دژە کوردی سەڵتەنەتی پەهلەوی لە دژایەتی ئازادیخوازانی کورد و گەلانی ژێر ستەمی ئێران بە هەموو پیلان و ئاژاوەگێڕییەک بۆ مانەوەی دەسەڵاتی فاشیستی خۆی، هەوڵیدا سەرکردایەتی و ڕێبەرایەتی کورد بە پاڵپشتی زلهێزان لە ناوبەرێت و لە لایەکیترەوە یەکیەتی  سۆڤیەتیش پشتی کردە گەلی کورد، بۆیە دەسەڵاتی شا بە هێرش کردنە سەر کوردستان بە مەبەستی سووتمان و قەڵاچۆ کردنی گەلی کورد و،  هێزی کوردیش ئەو کات لەو ئاستەدا نەبوو بتووانێت ڕێگر یان تووانای بەرپرچدانەوەی هەبێت، هەربۆیە پێشەوا و هاوڕێیانی ڕێگای پاراستنی کوردستانیان و، بۆ مانەوەی شۆڕشی کورد، خۆیان ڕادەستی ئەم دڕندانەی مێژووی مرۆڤایەتی کرد و لەم پێناوەشدا گیانی پاکیان فیدای نیشتیمان و ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد کرد.


ئێستا پاش تێپەڕبوونی ٧٦ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی ڕێبەرمان، ڕێبوارانی ڕێگای قازی هەروا لە سەنگەری کوردایەتیدا بەرگری لە ئامانجەکانی ئەم ڕێبەرە بەلیمەتەی نەتەوەکەمان دەکەن، شۆڕشی ژینا و ڕاپەڕینی ڕۆڵەکانی کورد لە گشت شەقامەکانی کوردستان و ئێران،وانەی فیداکاری و دڵسۆزی ڕێبەرانی کوردە کە خۆنەویستانە لە ڕێزی پێشەوەی گیانبازیدا بوون.

ئێمە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمیمان لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوامان، جارێکیتر پشتیوانی خۆمان لە حیزبی قازی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپاتە دەکەینەوە و بەڵێن و پەیمانمان نوێ دەکەینەوە بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی ئەم ڕێبازە پیرۆزە.

سڵاو لە گیانی پاکی پێشەوا و هاوڕێیانی، مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی گەلی کورد لە هەر چووار پارچەی کوردستان.

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد