ڕەمەزان مانگی پڕ بەرەکەتی خودای دلۆڤان، پیرۆز بێت

 شهر رمضان الذی انزل فیه القران هدی للناس و بینات من الهدی والفرقان

مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە قورئانی تێدا هاتۆتە خوارەوە، ئەم قورئانە ڕێنوێنی بەخشە بۆ خەڵک و بەڵگەی زۆری تێدا..

ڕەمەزان مانگی بەخشش و لێبووردەیی و دووربوون لە ڕەوشتی نادرووست و گەڕانەوە بۆ ڕێگای ڕاستە" ڕەمەزان وەک میوانێکی گرانقەدر سەردانمان دەکات تاکو پەیامی خوداوەندی دلۆڤانمان لە مەڕ لێخۆشبوون و ئازادی و ڕزگاری لە ئاگری دۆزەخمان پێ بدات، هەر باوەڕدارێک بە باوەشی گەرمەوە پێشوازی لەم میوانەپڕ بەرەکەتە بکات و فەلسەفەی ڕۆژوو کە بەخشینە بە هەژاران و لێقەوماوان و بە کار هێنانی زمانی شیرین لە گەڵ دراوسێ و ناسیاوان، دەکەوێتە بەر بەخشش و ئازادی ڕۆژی دووایی(اذا جاء رمضان فتحت ابواب الجنة، و غلقت ابواب النار، و صدفت الشیاطین) کاتێک ڕەمەزان هات دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە، دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن، شەیاتینەکان کۆت و زەنجیر دەکرێن..

مسوڵمانان تەنیا خۆ برسیکردن و تینوو کردن واتای ڕەمەزان نییە بەڵکو گەڕانەوە بۆ سەر ڕەوشتی ئیسلامی و لێبووردن و فیداکاری و سەردانی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان و هەژاران و هاوکاری کردنیان ئەرکێکی ئایینییە و فەڵسەفەی بوونی ڕەمەزانێکی درووستە...

دڵ خۆشکردنی مناڵی نەدار و لێقەوماو لە ڕۆژانی ڕەمەزان بە تایبەت کاتی ئیفتار بەدەستهێنانی قەسرێکی بەهەشتییە، ئاشتەوایی و ئاشت بوونەوە و سیلەی ڕەحم لە گەڵ خزمان و دراوسێکان ئازادی لە ئاگری دۆزەخ و وەرگرتنی سەنەدی بەهەشتە..

 پیرۆزباییتان لێ دەکەین و لە خوداوەندی مەزن ئەپاڕێینەوە ئەم ڕەمەزانە مانگی ئاشتی و ڕزگاری لە ناخۆشییەکانی هەر دووک جیهان بێت و نوێژ و ڕۆژوو و هەموو عیبادەتەکانتان قەبوڵی بارگایی حەق بێت. 

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد