پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە هۆی کۆچی دووایی هاوژینی ڕێبەری شەهیدمان
کل نفس ذائقةالموت ثم الینا ترجعون
بەداخەوە ئاگادارکراینەوە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی هاوژینە وەفادارەکەی ڕێبەری شەهیدمان دکتۆر قاسملو لە تەمەنی٨٩ ساڵیدا لە شاری پاریس کۆچی دووایی کرد.
بەم بۆنەوە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی دەکات لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ماڵباتی خودالێخۆشبوو و هەموو گەلی کورد، لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
هلن ئرووپاییەک لە وڵاتی کوردان، ناسراو بە خووشکە نەسرین هاوژینی شەهیدی ڕێبەر دکتۆر قاسملو، ساڵانێکی زۆری تەمەنی شان بە شانی ڕێبەرمان لە کوردستانی گووزەراند و لە گشت خۆشی و ناخۆشییەکانی سەر ڕێگای خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بەشدار بوو، بەڵام بۆ جارێکیش ڕەخنە و گازەندەی نەخستە روو، کۆڵی نەدا و پاشگەز نەبۆوە، بەردەوام شاخ و کێوەکانی کوردستانی پێوا بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکانی ڕێبەری شەهیدمان، خووشکە نەسرین لە کتێبەکەیدا بە ناوی ئرووپاییەک لە وڵاتی کوردان ئاماژە بە گشت ئەو ژیان و بەسەرهاتانەی خۆی دەکات کە لە کوردستان لە گەڵی بەرەوڕوو بووە.
بۆیە پێویستە یاد و ناوی هەمیشە زیندوو ڕاگرین.
انا للە وانا الیە راجعون
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٠/١٢/١٤٠١ی هەتاوی
Comments
Post a Comment