ئیدانەکردنی ژاراوی کرانی قووتابخانەکانی ئێران
پەیامی یزاکا لەمەڕ ژاراوی کردنی قوتابیانی قوتابخانەکانی ئێران
هاونیشتیمانیان و قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست:
لە درێژەی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی ئازادیخوازانی ئێران بە گشتی و نەتەوە ژێردەستەکان بە تایبەتی، ئەمجارە بە هۆی پیلانێکی دزێو و نوێ لە لایەن دەست و پەیوەندیەکانی شەخسی خامەنەیی و بیت رەهبەری، بە مەسمووم کردن و ژاراوی کردنی قوتابخانەکان کە زۆرینەیان ئافرەتن رووخساری دێوەزمەی تاریکی ئەم ڕژیمە زیاتر ئاشکرا دەبێت.
دیارە ڕژیم ئاتەش بە ئیختیاری داوە بە بەسیجییە پاپەتییەکانی کە توواوەی ناو ویلایەتی فەقیهی ئێرانن و حەڵقەبەگوێی هەمیشەیی رەهبەرین و زۆر جاریش بێ باکانە بەر چاوی جیهان بە ئاشکرا باسیان لە خۆتەقاندنەوە و کردووە و بگرە هەر لە خۆپێشاندانەکانی شۆڕشی ژینادا بێ شەرمانە دەیانگووت حازرین بۆ پاراستنی دەسەڵات سەری نامووس و مناڵی خۆمانیش ببڕین! ئەگەر شە زێهنییەتێکی کراوە بڕوانینە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوون و ئاشکرایە کە کۆی ئەم کردەوە و چالاکییە نامرۆڤانەیە دەگەڕێتەوە سەر خودی ڕژیم یانیش چاونووقاندن و گوێ نەدان بە حاڵتە دێوەزمانەیە...
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئەم جینایەتە داوا لەخەڵکی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین لە ئاستی وەها کردەوەی تیڕۆڕیستی بێ دەنگ نەبن و ڕێگە بگرن لە دووپاتە بوونەوەی ئەم جۆرە پیلان و پیلانگێڕییەی ڕژیم، هەرچەند مەبەستی ڕژیم ترساندنی ئازادیخووازانە بە تایبەتی ئافرەتانی خوێندکار بەڵام دەبێ نیشان بدەین ڕژیمی جینایەتکاری تیڕۆریست ناتوانێت پێش بە زانست و ئازادی بگرێت، یەکیەتی و تەباییتان هەرەس بە دیکتاتۆریەت و خۆسەپێنەری دێنت.
سڵاو لە سەرجەم قووتابیان و خوێندکارانی خۆشەویستمان کە هیوای دوواڕۆژی وڵات و پێشکەوتنی گەلن.
بڕووخێت دەسەڵاتی تیڕۆریستی دوواکەوتووی کۆماری ئیسلامی ئێران.
یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١٦/١٢/١٤٠١ی هەتاوی.؟
Comments
Post a Comment