کۆچی دووایی حاجی مامۆستا مەلا موحەممەد ڕزایی

 کۆچی دووایی کەسایەتییەکی ئاییینی و خۆشناوی دەڤەری سەلاسی باوەجانی جەنابی حاجی مامۆستا موحەممەد ڕزایی ناسراو بە مەلا موحەممەد باوەجانی خەسارێکی مەزن بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد و ئەم دەڤەرە..


خودالێخۆشبوو ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی لە گووندی مەیدان سەر بە سەلاسی باوەجانی لە بنەماڵەیەکی ئایین دۆست و کورد پەروەر لە داییک بوو، هەر بۆیە بنەماڵەکەیان مامۆستایان ناردە حوجرەی ئایینی تاکو بتووانێت خزمەت بە ئایین و نەتەوەکەی بکات.

پاش تەواوکردنی وانە ئایینییەکان و کەسبی ئیجازەنامەی مەلایەتی لە ناوچەکە خەریکی وتنەوەی وتاری ئایینی و پێش نوێژ و هەروەها کاری وەرزێری بوو، کەسایەتییەکی دیار و باوڕمەندێکی دڵسۆز بە مافی گەل و نیتیمانەکەی بوو، پاش شۆڕشی گەلانی ئێران بە دژی ڕژیمی پەهلەوی پەیوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەگرێت و شانازی وەرگرتنی ئەندامەتی ئەو حیزبە وەردەگرێت.


زەخت و گووشار و دوژمنکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناچاری دەکات هاوشێوەی ‌هاوڕێیانی ئەم ڕێبازە پیرۆزە ڕۆژهەڵات بەرەو باشووری کوردستان جێ بێڵێت، لە شاری ڕوومادییەی عێراق بوێرانە پشتیوانی لە مافی پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵات دەکات و بە نوێنەرایەتی ئاوارەکانی کەمپی ڕۆمادی سەردانی کۆشکی دەسەڵاتی عێراق دەکات.

خودالێخۆشبوو خۆشەویستی هەموو ئەو ئاوارانەی ڕۆژهەڵات بوو کە لە کەمپی ئاوارەکانی ڕۆمادی و سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان بوو، ساڵی ١٣٧٥ جارێکیتر بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە، بەڵام هەروەا وەفادار بە ڕێبازی پێشەواقازی و ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی دەمێنێتەوە تاکوو ڕۆژی یەکشەمبە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا ماڵ ئاوایی لە ژیان دەکات.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستان سەرەخۆشی لە ماڵباتی خودالێخۆشبوو و دانیشتوانی دەڤەری سەلاس دەکات، لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە بە فردەوسی بەرین شادی بکات.

انا للە وانا الیە راجعون.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد