پەیامی یزاکا بە هۆی کارەساتی حەردهەژێنەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان

بسم اللە الرحمن الرحیم

وتعاون علی البر و التقوی ولا تعاون علی الاثم والعدوان

برایانی کورد و خەڵکە ماڵوێرانکراوەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان"


بەهۆی کارەساتی وێرانکەری حەردهەژێنی ئەمجارە لە باکوور و ڕۆژئاوا کە بەداخەوە بوو بە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیانهەزار کەسی بێ تاوان، هاوخەمی و پەرۆشبوونمان لێ قەبوڵ بکەن و، سەرەخۆشیتان لێدەکەین و


لە خودای مەزن ئەپاڕێینەوە سەرجەم شەهیدانی ئەم کارەساتە دڵهەژێنە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای تەواوی برینداران بدات و سەبووری ببەخشێتە بنەماڵەکان و خزم و کەس و کاریان.


داوا لە سەرجەم مرۆڤدۆستان و مسوڵمانان بە تایبەت باوەڕدارانی کورد لە هەرچووارپارچەی کوردستان ئەکەین بە هەر جۆرێک بۆیان دەگوونجێت بە هانای لێقەوماوان بچەن و، هاوکاری کردنتان هەم ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە هەمیش ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی"


ئەمڕۆ کوردستان جارێکیتر بریندار و چاوەکان پڕگریان بوون، جارێکیتر سرووشت تووڕەیی خۆی نوواندو، مناڵە چاوگەشەکانمان لە ژێر خەرواری دار وبەرد و خۆڵ چاوەڕێی دەستی یارمەتی و هاوکاریتان دەکات، بۆیە پێویستە هەرچی زووتر هاوکار بین و ئەگەر بە بڕێکی کەمی هاوکاری ماددیش بێت خۆمان لەم کارە خێرخووازانەیە بێ بەش نەکەین چوونکە خودای گەورە ئەمری پێ کردوین چاکەکار بین و بە هانای یەکترەوە بچین.

انا للە وانا الیە راجعون


یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد