بەیاننامە و ڕوونکروونەوەی یزاکا لە مەڕ پیلانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران

 بۆ ڕای گشتی و توێژی زانایانی ئایینیی و خەڵکی ئێران و کوردستان و حیزب و کەسایەتییە سیاسی و مەدەنییەکان.

هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە گشتی و، گەلانی چەوساوە و ئایینە جیابیرەکان لە مەزهەبی شیعی ئەسنا عەشەری باوەڕمەند بە ویلایەتی ڕەهای فەقیهی ئێران، ساڵانێکە لە ژێر تەوژمی زەخت و گووشاری کوماری بە ناو ئیسلامی ئێراندا لە گشت ماف و ئازادییەکان بێ بەش کراون، زەخت و گووشاری لە ڕاددەبەدەری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری تیڕۆریستی ئێران بۆ سەر چین و توێژەکانی ئێرانی و کوردستانی هەروا لە زیاد بووندایە شۆڕشی ژینا بەرهەمی ئەم نادادپەروەری و ستەمی ڕەگەزی بە سەر ئافرەتان، خەڵکانی ئێرانی و تۆژە جۆاروجۆرەکانی هاوڕای خۆی کرد، لەم پێناوەشدا مامۆستایانی ئایینیی سووننە مەزهەب و کورد بوێرانە هەڵوێستیان گرت و شان بە شانی ژنان و لاوانی وڵات ڕژانە سەر شەقامەکان و تریبوونی مزگەوتەکانیان بۆ پاڵپشتی خۆپێشاندرەکان بەکار هێنا.


کۆماری تیڕۆریستی دوواکەوتووی ئێران هەستی بە مەترسی کرد کەوا حوجرە و مزگەوتەکان خەریکن دەبن بە ڕێبەرایەتی شەقام بۆیە بە پیلانگێڕییەکی داڕێشتراو دەستی کرد بە دەستبەسەر کردن و شکەنجە و بێ ڕێزی کردن و هەڕەشەی کوشتن و ڕێگری کردن لە وتار و خووتبەی هەینی مامۆستایانی بەلوچ و کورد، بەڵام ئەم پیلانە نگریسە سەرکەوتوو نەبوو، هەربۆیە کەوتە پیلانگێرییەکی چەپەڵانە بۆ ئەوەی درز بخاتە ناو یەکیەتی زانایانی سووننە مەزهەب لە ناوچە سووننە نشینەکان بە تایبەت کوردستان!

خەریکە ئەم پیلانگێڕییە بە هۆی کومەڵێک بە ناو مەلای کورد لە پاڕێزگای ورمێ و شارەکانی وەک سەڵماس و خۆی و دەوروبەر، کە لە ڕاستیدا ئەم جۆرە مەندیل بەسەرانە لە چڵکاوخۆر وئایین فرۆش و نیشتیمانفرۆشێک زیاتر لە کوردستان هیچ پێگەیەکیان نییە، دەیهەوێت لە ڕۆژانی حەوتووی داهاتوودا بە دژی مامۆستایانی کوردی نیشتیمانپەروەر و پشتیوانانی شۆڕشی شەقام و پچڕاندنی یەکیەتی نێوانیان لە شاری قوم شانۆگەرییەکیان پێ ئەنجام بدات و، لێدوانی دژ بە ئەم توێژە بڵاو بکەنەوە.


یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران" وێڕای ئیدانەکردنی ئەم پیلانە نگریسە، داوا لە مامۆستایانی کوردستان دەکەین بوێرانەتر یەکیەتی خۆیان بپارێزن و فریوی پیلانگێڕی ویلایەتی فەقیهی ئێران نەخۆن، هەروەها داوا لەوبە ناو مەلا فریوخۆرانەش دەکەین نەکەونە داوای پیلانگێڕی کۆماری دژە ئایین و دژە کوردی ئێران چوونکە دڵنیاتان دەکەینەوە هەمووی ئێوە لە ناو خەڵک و توێژی زانایانی ئایینیی ناسراون و لە ئەگەری بەشداریتان لەم پیلانگێڕییە زیاتر سووک و ڕسوا دەبن و ئیتر خاکی کوردستان قەبوڵی ئێوە ناکات تێیدا بژین، هیوادارین پیلانی کۆماری ئیسلامی ئێران پوچەڵ بکەنەوە وبگەڕێنەوە باوشی نیشتیمانی داییک.


یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

٦/١١/١٤٠١ی هەتاوی



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد