دەستبەسەرکردن و زەخت و گووشاری زیاتر بۆ سەر مامۆستایانی ئایینیی

 دەستبەسەرکردن و بێ ڕێزیکردن و ڕێگری کردن لە ئەرکی ئایینیی مامۆستایانی نیشتیمانپەروەر لە لە لایەن کۆماری دژە ئایین و دژە مرۆی بە ناو ئیسلامی ئێران بەردەوامە"

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ڕەوتە نامڕۆڤانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پێگەی زانایانی ئایینی سووننە مەزهەب و کورد لە ئێران داوا لە توێژی ئایینیی ئێرانی و کوردستانی و هەموو دڵسۆزانی نیشتیمان دەکات پاڵپشتی لە مامۆستایانی دەسبەسەر کراو بکەن و ڕێگری بکەن لە سیاسەتی نگریسی ڕژیم بە دژی مامۆستایانی نیشتیمان و دەنگی ناڕزایەتی خۆتان بەرز بکەنەوە و ئیجازە مەدەن زیاتر لەوە کۆماری دژە مرۆیی ئێران کوردستان بکات بە مەیدانی ڕمبازێنی خۆی و لاوان و زانایان بخاتە ناو چاڵەڕەشەکانی خۆی..


هەروەک ئاگادارن چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزە سەرکووتکەرەکانی پەت و سێدارە و زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران مامۆستایەکیتری ئەم نیشتیمانەی بە ناوی مامۆستا مەلا حەسەن فەتحی خزرلەکی پێشنوێژ و خووتبەخوێنی مزگەوتی قازڵیانی بۆکان بە تۆمەتی هەڵبەستراو دەستبەسەر کرد و ڕەوانەی گرتووخانەی کاتی ئیتلاعاتی ئەوشارە کرد، هەروەها بۆ جاری دووهەم مامۆستا مەلا یونس نەوخواە خەڵکی پیرانشار کە ماوەیەک لەمەوبەر بۆ ماوەی سێ حەوتوو دەستبەسەرکرا بوو لە لایەن دادگای بە ناو ڕووحانییەت بە سەزای ئەستاندنەوەی جل و بەرگی ئایینیی و ڕێگری کردن لە پیشەی مامۆستایەتی سەزا درا و جارێکیتر سەلماندی ئەم ڕژیمە نەک هەر دژی کورد و مرۆڤایەتییە دژی ئیسلامی ڕاستین و باوەڕدارانی ئەم ڕێبازەشە"

دەبێ خەڵک بە یەکگرتوویی  و دڵسۆزییەوە پاڵپشتی زانایانی ئایینیی نیشتیمانپەروەر بن و پێکەوە ڕێگر بن لە ئەنجامدانی جینایەت لە کوردستان و سیاسەتە نگریسەکانی تیڕۆریستانی جینایەتکاری ئاخووندی پوچەڵ بکەنەوە.


یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

٢٧/١٠/١٤٠١ی هەتاوی



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد