بەیاننامەی یزاکا لە مەڕ لە سێدارەدانی لاوانی وڵات

 هاونیشتیمانیان و شۆڕشگێرانی شەقام" مامۆستایانی ئایینی و حیزب و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان و دڵسۆزانی وڵاتپەروەر.


هەروەک ئاگادارن کۆماری مرۆڤکوژی ئیسلامی ئێران بۆ چاوترسێن کردنی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە دەستیکردووە بە ئازار و ئەشکەنجدان و کوشتنی لاوانی بێ تاوانی ئێران، لەم پێناوەشدا زیاتر لە ١٠٩ بەندکراوی خۆپێشاندانەکانی بە سەزای سێدارە حوکم داوە و، تاکو ئێستاش چەندین لاوی بێ تاوانی ئەم وڵاتەی لە سێدارەداوە و سەدان بنەماڵەی داغدار کردووە.

 یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ڕەوتە نامڕۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا دەکەین شەقام بگرنە دەست و پشت و پەنای لاوانی شۆڕشگێری ئەم وڵاتە بن و پاڵپشتیان بکەن و، ڕێگە مەدەن زیاتر لەوە پاسداڕانی تیڕۆریستی و دوواکەوتی ڕژیمی جینایەتکار، خوێنی لاوانمان بڕێژن، هەروەها داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەکەین ئەم جینایەتی ڕژیمی تیڕۆریستی ئێران وەک جینایەت بە دژی مرۆڤایەتی ناوزەد بکەن و بنکەوبارگای تیڕۆریستانی ئاخوندی لە وڵاتی خۆیان دابخەن.


بڕووخێت، ڕژیمی تاریکپەرەستی ئاخووندی ئێران

سەرکەوێت ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی ئێران.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٠/١٠/١٤٠١ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.