پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵی تازەی زایینیی

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینی ئێران، بە بۆنەی سەری ساڵی زایینیی


 بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیی پیرۆزبایی دەکەین لە گشت مرۆڤایەتی و باوەڕداران بە تایبەت باوەڕدارانی مسوڵمان و مەسیحی و لە خوداوەندی گەورە ئەپاڕێینەوە ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و ئازادی بێت.


سەری ساڵی نوێی زایینیی لە زۆرینەی وڵاتان چ ئیسلامی و یان مەسیحی و غەیرە، ساڵانە بە شێوازی جۆراوجۆر پیرۆزبایی دەکرێت و یادی نوێ بوونەوەی ساڵێکی تازە دەکرێتەوە، ئەم بۆنەیە بەرانبەرە بە یادی لە داییک بوونی حەزرەتی عیسا دروود و سڵاوی خودای لە سەر بیت بۆیە ئێمەی مسوڵمان بێ جیاوازی دانان لە نێوان پێغەمبەرانی خودا" بەرزی دەنرخێنین و پیرۆز بایی دەکەین لە گشت باوەڕداران، لە باوەڕی ئیسلامیدا بە پێی دەقی قورئانی پیرۆز کە دەفەرموێت( لا نفرق بین احد من رسلە و نحن و لە مسلمون) واتە جیاوازی ناخەینە نێوان نوێنەرانی خودا و باوەڕدارین پێیان، ئەم یادە بەرز دەنرخێنین و پیرۆزبایی دەکەین هەم لە مسوڵمانان و هەم لە مەسیحییەکان بە تایبەت دانیشتووانی کوردستان بە هەموو بیروباوەڕێکی ئایینی و مەزهەبی.

لە پەروەردگاری ئاشتیخوازیش ئەپاڕێینەوە ئەم ساڵە ساڵی ئاشتی و ڕزگاری گەلەکەمان بێت و هەوێنی خۆشبەختی و برایەتی بێت.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بەرانبەر بە ٣٠ی ١٢ی ٢٠٢٢ی زایینی.


Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.