پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەرز ڕۆژی پێشمەرگە
هاۆڕێیانی گیانفیدا، قارەمانانی سەنگەری چیا و شەقام، ڕۆڵەکانی دیموکرات"
بە بۆنەی ئەم ڕۆژە پڕ شکۆ و سەربەرزیەتان ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەرز کە وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دیاری کراوە، یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پیرۆزباییتان لێدەکات و بەڵێن و پەیمان لە گەڵ ئێوە نوێ دەکەینەوە یەکیەتییەکەمان پاڵپشتی هەمیشەیی پێشمەرگەی خاک و وڵات بێت.
هەر گەل و نەتەوەیەک سپایەکی پارێزەری وڵات و نیشتیمانی خۆیان هەیە ئێوەش سپای بەرگری لە خاک و نیشتیمانی کوردن، هیوادارین هەمیشە وەک هەڵۆ بەرزە فڕەکان چاودێری بست بە بستی ئەم نیشتیمانە جووانەی کوردستان بن.
پێشمەرگە بەرزترین وشەیە، کە ڕۆڵەی کورد شانازی بە پۆشینی ئەم بەرگ و ناوە دەکات، مرۆڤە دڵسۆزەکان و ڕووناکبیرەکانن دەبن بە پێشمەرگە، ئێوە چرای ڕێگای ڕزگاریدەی نیشتیمانن.
جارێکیتر ئەم ڕۆژەتان لێ پیرۆزبایی دەکەین و هیوادارین بە ئامانجەکانی ڕێبازی دێموکرات بگەن.
سەرکەوێت خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەی خاک و وڵات.
یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٢٥ی سەرماوەرزی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی
Comments
Post a Comment