ئیدانەکردنی کوشتار و دەستبەسەرکردنی مامۆستایانی ئایینی وخەڵکی ئێران
هاونیشتیمانیان، ئازادیخووازان و شۆڕشگێرانی شەقام و، گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ:
پاش تێپەڕبوونی ٤٣ساڵ بە سەر دەسەڵاتە نگریس و مرۆڤکوژەکەی ویلایەتی نابەحەقی فەقیهی ئێران، ئازار و مەینەتی گەلانی ئێران بە گشتی وبەتایبەتی نەتەوەکانی کورد و بەلوچ ، هەروا ئەم تیڕۆریستانەی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە کوشتن و تاڵان و ڕفاندنی مافخوازانی سیاسی و مەدەنی تێر نەبوونە و ڕۆژانە بەردەوام چالاکانی سیاسی و مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی و خەڵکی بێ تاوان بێ شەرمانە لە شەقامەکان بە دڕندانەترین شێوە شەهید و دەستبەسەر دەکەن.
ماوەی سێ مانگە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران شەقامەکانیان بە دژی ڕژیمی تیڕۆریست وخۆسەپێنەری ئێران تەنیوە و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، مافێک کە بە پێی ئایین و یاسای نێونەتەوەیی ڕەوایی پێدراوە بەڵام پاسداڕە جللادەکانی جەهل و جینایەت بە فیشەک وەڵامی خۆپێشاندەران دەدەنەوە و یان دەیانخەنە ناو سیاچاڵە تاریکەکان، تێرۆری کەسایەتی و سووکایەتی کردن بە توێژی زانایانی ئایینی و دووکانداران کە بەشێک بوونە لەو مانگرتن و ناڕزایەتییە جێگای قەبوڵ کردن نییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی چیتر بێ دەنگ نەبن و پاڵپشتی جەماوەری ئێران بن" یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردن ئەو شەپۆڵە وەحشیگەرییەی ڕژیم کە بێ جیاوازی لە نێوان توێژەکانی کۆمەڵگای ئێرانی ئەنجامی دەدات پاڵپشتی خۆمان بۆ شۆڕشی گەلانی ئێران نوێ دەکەینەوە وداواکارین خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان ڕێکە نەدەن بەم شوە بێ بەزەییانە بێ ڕێزی بە مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر بکەن و دەستبەسەر بکرێن.
هەروەها داوا لە گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەین یەکیەتی و تەبایی خۆیان بەرفراوان بکەن و یەکگووتار و یەکگرتووە شان بە شانی لاوانی ڕاپەڕیوی وڵات هەنگاو بنێن، کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەتای ڕووخانی دەست پێکردووە و ئیتر پێگەو شوێنێکی لە ئێران نامێنێت بۆیە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بەم ڕاپەڕینە جەماوەریانە خەریکی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنە دەبێ وریا بین و ڕێگر بین لەو پیلانە چەپەڵانە و لەقاو بدرێن.
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی مناڵکوژ و دوواکەوتووی ئیسلامی ئێران..
سەرکەوێت دەنگی ئازادیخوازی و دێموکراسی.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment