پەیامی خووشکە گەلاوێژ مێهفەر بۆ مامۆستایانی ئایینی

 بۆ مامۆستا ئایینییە بەڕێزەکان


گەلاوێژ مێهفەر


من گومانم لەوە نییە کە مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵی بەرچاویان لە شۆڕشی کوردایەتی و ئازادیدا گێڕاوە. پشتیوانیی خەباتیان کردوە و خەڵکیان لە بیری نەتەوەیی وشیار کردۆتەوە. بەڵام ئەوەی لە ئێستادا جێگای پرسیار و ڕامانە ئەو بێدەنگییانەیە کە بۆچی تاکوو ئێستا کە نیزیک بە ١٠ ڕۆژ بە سەر هێرشەکانی سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قووڵایی خاکی هەرـی کوردستاندا تێدەپەرێ و ئەو هێرشە مووشەکییانە قوتابیانی قوتابخانەی ئازادی گرتەوە و شەهیدبوونی تەنانەت دایک و کۆرپەشی لێ کەوتەوە؛ ئەوا کڕومات بێدەنگن


مامۆستا بەرێزەکان

 ئێوە مەگەر بە ئێمەمانان ناڵێن لە خودا بترسن، ئەدی چۆنە ئەمرۆ ئێوە لە ترسی کۆماری بەناو ئیسلامیی ئێران ئیمانی خۆتان لاواز دەکەن و بێدەنگن. نەدەبا ئێوە هەست بە بەرپرسایەتیی زیاتر بکەن و خەمخۆریی خۆتان بۆ منداڵانی بێ‌نازی دەشتەکەی کۆیە نیشان دابا؟ ئایا ئەوە بەشێک لە ئەرک و بەرپرسایەتیی ئایینیی ئێوەش نییە؟ 

ئەرکی ئێوە بوو هەر ئەو ڕۆژە لە منارەی مزگەوتەکانەوە هاوار بەرز بکەنەوە، داوا لە موسڵمانان بکەن و ئاگاداری ئەو منداڵانە بن کە بەبێ دایک و باوک لە ترسان لە قوتابخانەی ڕووخاو هەڵاتبوون و خۆیان لە نێوشار خزاندبوو. بۆ بانگتان نەدەکرد و بڵێن با چارەنوسی منداڵانی هەڵەبجە لێرە دووپات نەبێتەوە. یان لە ترسی ئەوەی نەکا ڕێی هاتوچۆی ئێرانتان لێ بگیرێ، ئاوا هەست و خوستتان لە خۆتان بڕی و ویژدانی خۆتان مراند؟ 

مامۆستا عادڵ عزەت تۆ چۆن لە وتاری هەینیدا دەڵێی دەبێ نوێژ بکەین، ئەوەی کە عەهدە لەنیوان ئێمە و گاور و جولەکەدا نوێژە. ئەی مامۆستا بۆ باسی ئەو برا پێشمەرگەیە ناکەی کە لە کاتی موشەکبارانەکەدا نوێژی واجبی خۆی دەکا، یادی خودای گەورە دەکاتەوە و سوجدەی شوکری بۆ دەبات. چۆنە کە نایبینی؟!

مامۆستا هەڵۆ تۆ کە گۆرانییەکی ماریا هەورامی وای لێ کردی فتوا بدەی، چۆن بوو هەناسە خێراکانی وانیاری شەهید کاری تێ نەکردی. یان تۆش دەڵێی کە منداڵەکان خەتای خۆیانە هەموو ڕۆژێک لە قوتابخانە سرودی ئەی ڕەقیب دەڵێن و دوژمن بێزار دەکەن، حەقیانە موشەک‌باران بکرێن. حەتمەن دروشمەکانی ئایهانی چوار ساڵان بە بیانوو دێنیەوە کە دەیگوت "مرگ بر دیکتاتور

ئێوە کە خۆتان کردۆتە پێشەنگی خەڵک، خەڵکیش چاوی لە هەڵوێستی ئێوەیە. گەر ئێوە بیسەلمێنن کە تەنیا ترستان لە خودا هەیە و لە هیچ شتێکی دیکە باکتان نییە، ئەدی بۆچی بێدەنگتان دەبینم.


ئەم بابەتە تەنیا نووسەر لێی بەرپرسیارە...


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


١٤/٧/١٤٠١ هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد