پشتیوانی لە بانگەوازی ناوەندی هاوکاری بۆ مانگرتن و ناڕزایەتی لە مەڕ شەهیدکرانی ژینا ئەمینی

 هاو نیشتیمانیان، مامۆستایانی ئایینی، حیزب و رێکخراوە سیاسی و مرۆڤدۆستەکان...

هەروەک ئاگادارن لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا رژیمی دژە مرۆیی ئێران کچێکی بێ تاوانی کوردی لە شاری تاران دڕندانە شەهید کرد و خەریکە ئەم تاوانە قێزەون و نامرۆڤانەیە پەردەپۆش بکات.


شەهیدکرانی ژینا ئەمینی خەڵکی سەقز بە تاوانی دیار بوونی چەند تاڵە موویەکی قژی تاوانێکی لە بیر نەکراوە و ستەمێکی مەزنە بە دژی مرۆڤایەتی.

بۆیە ئەرکی شەرعی و ئەخلاقی سەر شانی هەر تاکێکی کورد و ئێرانییە لە ئاست ئەم ستەم و جینایەتە بێ دەنگ نەبن و ڕێگە نەدەن خوێنی بە ناحەق ڕژاوی ژینا بە فیڕۆ بچێت و، دەبێ تاوانبارانی ئەم جینایەتە چەپەڵە سەزا بدرێن، ئەرکی زانایانی ئایینی ئەوەیە پاڵپشتی جەماوەری وەزاڵەهاتووی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بکەن و تریبوونی مزگەوتەکانیان لە مەڕ لەقاودانی ئەم جینایەت و جینایەتکارانە چالاک بکەن.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پشتیوانی خۆی لە  بڕیاری ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبڕێت و داواکارین خەڵکی کوردستان بە پیل ئەم بانگەوازەوە بێن بۆ مانگرتن و ناڕزایەتی لە مەڕ شەهیدکرانی کچە بێ تاوانەکەمان ژینا ئەمینی.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی




Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد