برووسکەی ماتەمینی بە بۆنەی تیڕۆڕی میکۆنۆس
تیرۆری میکۆنۆس وبروسکه‌ی ماته‌مینی:
بروسکه‌ی ماته‌مینی یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران:
له ساڵوه‌گه‌ری تیرۆری شه‌هیدی ڕێبەر، شه‌ره‌فکه‌ندی وهاورێیانی.
26ی خه‌رمانان ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری رێبه‌رێکی لێوه‌شاوه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه، له‌م رؤژه‌دا تاریکپه‌ره‌ستانی نه‌زان، خوێنی رێبه‌ری هه‌میشه زیندووی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان [شه‌هید دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له برلین ڕێستورانی میکۆنۆس] به ناحه‌ق ڕژاندوجارێکیتر رووی ره‌شی خۆیان بۆ هه‌موو جیهان ده‌رخست که چه‌ند دڕنده و تامه‌زرۆیی له ناو بردنی گه‌لێکی سته‌م لێکراون! هه‌رچه‌نده تیڕۆری میکۆنوس خه‌سارێکی گه‌وره بوو بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی وحیزبی دێموکرات به تایبه‌تی، به‌ڵام شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی کۆماری په‌ت وسێداره‌ی ئێران نه‌یانتوانی ئه‌م خه‌باته بوه‌ستێنن و بەڵکو ڕاسانی ڕۆژهەڵات نیشانی‌دا کە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان هەمیشە بەردەوامە تا گەییشتن بە ئامانجەکانمان.
به‌م بۆنه‌وه یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستان ئێران، هاودەردی خۆی لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵكی ڕۆژهەڵات دووپات دەكاتەوە و هیوادارین ڕاسانیانی شۆڕشگێڕ شلگیڕانە تر لە جاران بۆ وەدیهاتنی ئامانجە كانی ڕێبەرانی شەهید بەردەوام بن لەم پێناوە دا یەكیەتێكەمان هەمیشە پاڵپشتی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێرانە.
ڕوحی شەهید دووكتور شەڕەفكەندی و هەموو شەهیدانی كوردستان شاد
یەكیەتی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment