پیرۆزبایی بە بۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکرات

واعتصموا بحبل الله جمیعا ولا تفرقوا

ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە بوێرەکانی دێموکرات"
ئەویندارانی ڕێبازی شەهیدانی ڕێبەر، قازی و قاسملو و شەڕەفکەندی"

بە بۆنەی یەکبوونەوە و یەکگرتنەوەی ناوماڵی دێموکرات، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین پێکەوە باشتر و بە گوڕتر  لە جاران بە دژی داگیرکەرانی کوردستان هەنگاو بنێن و یەکڕێزیتان بپارێزن.
بێ گوومان دابڕان و لێک دوور بوونەوە وەک یەکگرتن و یەکڕێزی ناتوانێت بۆ بە ئامانج کەییشتن کاریگەر بێت، مێژوو نیشانیداوە ئەو گەل و نەتەوانەی پێکەوە بوون و یەکبوون سەرکووتوو بوون و ئەوانەی دابڕان تووشی شکست و ژێر دەستەی بوون، بۆ ئەو مەبەستەش پەروەردگارمان هانمان دەدات بۆ یەکبوون و یەکیەتی و، دوورمان دەخاتەوە لە ئینشعاب و دووبەرەکی!
یەکیەتی و تەباییتان دڵی هەر تاکێکی کوردی شاد کرد و پڕ ورە و بەهێزیان دەکات بۆ گەشبینی و سەرکەوتن.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانی خۆی لە ڕێبازی شەهیدانی ڕێبەر و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپاتە دەکاتەوە و داواش لە خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان، بە تایبەت مامۆستایانی ئایینیی نیشتیمانپەروەر دەکات زیاتر لە جاران هاوکار و پشتیوانی ئەم حیزبە ڕەسەن و نەتەوەییە بن.

سەرکەوێت خەباتی ڕەوای گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات.
بڕووخێت کۆشکی داگیرکار و چەوسێنەری کوردستان.

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد