دەست بەسەرکرانی مامۆستایەکی ئایینی
زەخت و گووشار بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی سووننەمەزهەب و کورد، لە لایەن کۆماری دژە مرۆیی ئێران بەردەوامە"
ڕۆژی پێنج شەمبە ڕێکەوتی ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران، مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی پیرانشار بە ناوی مەلا یونس نەوخا کور خدر دەست بەسەر دەکەن و بۆ ورمێی ڕادەگوێزن.
بە پێی زانیارییەکان مەلا یونس نەوخا بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە شێوازی بەڕێوەبەری وڵات، و نائەمنی درووست کردن دەست بەسەر کراوە.
ڕژیمی دژە ئایینی و دژەکوردی ئێران ساڵانێکە لە دژایەتی باوەڕدارانی سووننە و، مەزهەبە جیاوازەکان بە تایبەت کوردی سووننە مەزهەب، بە تۆمەتی جۆراوجۆر، زانایانی کورد و بەلوچ دەستبەسەر دەکات و دەیاخاتە ژێر گووشار و، زۆر جاریش بە تیڕۆر و شەهیدکردنی مامۆستایانی ئایینیی نیشانیداوە چەندە ڕق و کینی بە نیسبەت کورد و سووننەکان هەیە، ئەمجارەش بە تۆمەتی بێ بنەما، مامۆستا یونسی نەوخای دەستبەسەر و ڕەوانەی بنکەی ئیتلاعاتی ورمێ کرد.
ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم جۆرە کردەوە دژە مرۆیی و مەزهەبیانەی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران، داوا لە تەواوی باوەڕدارانی سووننە و کورد و هەموو ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان دەکەین بە دژی ئەم دوژمنکارییەی ڕژیم بوەستنەوە و چیتر ڕێگا نەدەن ڕژیمی تیڕۆریستی ئێران دەستی بە خوێنی لاوانی کورد و زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام سوور بێت و بێ شەرمانە بێ ڕێزی بە بیروباوەڕی جیابیران و ئایینەجیاوازەکان بکات، داواکارین هەموو مامۆستایانی ئایینیی سووننە پاڵپشتی مامۆستا یونس بن و دەنگی ناڕزایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە.
بڕوخێت کۆماری دژە ئیسلام و دژە مرۆیی ئێران.
سەرکەوێت دەنگی ئازادیخوازی و ڕزگاری.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١٨ی پوشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی.
Comments
Post a Comment