پەیامی یزاکا لە ساڵڕۆژی تیڕۆڕی ڕێبەری ناوداری کورد، دکتۆر قاسملو
هاونیشتیمانیان و ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری"
لە ساڵوەگەڕی تیڕۆڕی ڕێبەری ناوداری کورد، دکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملو، بە دەست تیرۆریستان کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە شارە شوومەکەی ڤیەن، لە وڵاتی نەمسا، برینەکانمان دەکولێنێتەوە و بیرمان دەخاتەوە لەم جیهانە بەناو دێموکرات و ئازادیخووازانەدا، بێ ئەخلاقی دە سیاسەتدا چۆن بۆتە مۆرکەی گیانی ئازادیخوازان!
هزر و ئەندێشەی قاسملو نەک هەر بۆ تاکی کورد و ڕێبوارانی ڕێگای قاسملو، بەڵکو بۆ هەموو ئازادیخوازێک لە ئێران و بگرە جیهانیش جێگای شانازییە، چوونکە قاسملو مەکتەبێکی بەشەردۆست و ئازادیخواز بوو، ئەو لە سەر بنەمای دادپەروەری و ئازادی گەلان و دێموکراسییەکی واقعی وانەبێژ بوو.
قاسملو مرۆڤێکی پڕاگماتیسم و ئاشتیخوواز و ڕووناکبیرێکی سیاسی بوو، بۆیە تیڕۆڕی ناجووامێرانەی ئەو لە لایەن تاریکپەرەستانی ولایەتی نابەحەقی کۆماری ئیسلامی ئێران و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی وڵاتی ئوتریش نەنگ و سەرشۆڕییەکی مێژووییە هەم بۆ دەسەڵاتی ئێران و، هەم بۆ دەسەڵاتی ئوتریش.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران جارێکیتر پشتیوانی خۆی لە ڕێبازی شەهیدی ڕێبەر و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نوێ دەکاتەوە. سڵاو دەنێرین بۆ ڕوحی پاکی شەهیدی ڕێبەر و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان.
بڕووخێت کۆشکی زۆرداری و داگیرکاری کۆماری پەت و سێدارە و تیڕۆڕی ئێران.
سەرکەوێت بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد
یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٢١ی پوشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی
Comments
Post a Comment