پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

 پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز."

باوەڕداران و هاونیشتیمانیان و ڕۆژوووانانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەوا ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشووتر مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزانمان، بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندو هەمبانەی چاکە و کردەوەی چاکمان پڕ کرد و دەستووراتی پەروەردگاری مەزنمان بەوپەڕی سەربەرزی بە ئەنجام گەیاند.

ڕەمەزان مانگی ڕەحمەت و بەخشش و ئازادییە لە تاوان و سەرپێچی ئەوانەی تووانیان ڕەمەزان بە باشی بگرن ڕەزامەندی خوداوەندی گەورەیان بە دەست هێنا، ئەوانەش بە هەر هۆکارێک جا چ هۆکاری نەخۆشی، سەفەر، ئیش و کاری سەخت نەیانتووانی وەک خۆی ڕەمەزان بەڕۆژوو بن پێویستە لە مانگەکانی دوواتر بە ڕۆژوو ببنەوە و قەرزی ڕەمەزان بدەنەوە و پێویستە پێش نوێژی جێژن زەکاتی سەرفترە ببەخشن و دڵی هەژاران شاد بکەن، بەم بۆنەوە یەکیەتییەکەمان پێرۆزباییتان لێدەکات و لە خوداوەند ئەپاڕێینەوە لێمان قەبوڵ بکات و ببێت بە مانگی ئاشتی و ئازادی و ڕزگاری بۆ گەلە چەوساوەکەمان، داواکارین بە سەردانیکردنی بنەماڵەی شەهیدان و زندانیانی سیاسی و هەژاران و دەردەداران ئەرکی ئینسانی و ئیسلامی خۆتان بە جێ بگەیەنن.

هەموو ڕۆژێکتان جێژن و جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزتان پیرۆز بێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٣٠ی ڕەمەزانی١٤٤٣ی کۆچی بەرانبەر بە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد