جێژنە پیرۆزەی مەلا ئیبڕاهیم مەجیدپوور
ڕۆژوو وان جێژنتان پیرۆز
بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
وقضی ربک ان لا تعبدو الا إیاە
بە بۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە سەرجەم ئیماندارانی ڕاستەقینە ، بەتایبەت خۆشک براکوردەکانم و بەتایبەتیتریش ڕۆژهـە ڵاتی کوردستـان دەکەم هیوادارم خوای مەزن بەحورمەتی ئەو مانگە پیرۆزە لە نەخۆشی دەمارگرژی و توندڕۆیی ئایینی وئیدەییمان بەدور بکا .
بەڵی ئەو ئایەتە فەرمانە وهەرخوا بـۆیـە دەبێ بی پـەرستی وعیبادەتی بۆ بکەی. هیچ کەس وبەردو داروشوێن ئاسەوارێک بۆ پەرستن شێاو نیە. خواش فەرمویە ( ڕۆژوو بۆ منەو هەر منیش پاداشتەکەی دەدەمەوە.) کەوایـە ڕۆژوو ڕاسـتەو خۆ بۆ خودایـە ڕۆ ژوو وان دەبێی چەنـدە بـەختـەوەربێ کە ئـەرکە کەی ڕاستەو خـۆ لـە خواوە دیـاریکراوەو پـاداشتەکەشی بـۆ خۆی دەیداتـەوە. بـۆیـە دەبـێـی پیرۆزبایی لەو کەسانە بکەی کەتوانیویانە ئەوئەرکە بەڕێوەبەرن وئەو پاداشتەش لە بەخشندەترین هێز کەخوایە وەرگرن.با هەمومان بڵێین : (ڕۆژو وان جێژنتان پیرۆز)
ڕاستی ئەوەیە ئیسلام وەک دینێکی هەمەلایەنەو گشت گیر لە واقیعدا بەرنامەی کاری ئیماندارانەو بۆ هەردوک دنیاش نەک پێویستە بەڵکو پڕۆسەی ژیانە. واتە ئـەوکـەســەی ئـیـسلامی بـە دڵـخـوازی خـۆی قــبوڵ کـردوە هـەمـو بـڕیـارات و فـەرمانـەکانی خـوایی بـەلایەوە پـیـرۆزەو ئـەرکی سەر شانـیەتی بـەئەمانەت و سەداقەتەوە بیانپارێزێو بەڕێوەیان بەرێێ. قورئان قانونی خوایە ومرۆڤ لە هاتن و دابەشکردنی ئەحکامەکانیدا هیچ دەسەڵات و توانایەکی نیە، بەڵکو دەبێ چۆنـی بـۆ دیـاریـکراوە هـەرئـاوای بـەڕێـوە بـەرێـی. خـوای مـەزن بـە پــێی زانـستـی هەمەلایەنەی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ئەرک و کارەکان ئەوپەڕی هاسانکاری بـۆ کردون و فەرموشیەتی ( خوا هاسانکاری بۆ کردون و توشی تـەنـگانەتـان ناکا) کەوابو بیانو دۆزینەوە بۆ نەکردنیان یان دەست تـێوەردانـیان قبوڵ نیە . بێگومان هەرکارێک ئەرک ماندو بونی خۆی هەیە بەجێهێنانی فەرمانـەکانی خـوایی بــۆ ئەوانەی باوەڕێکی لاوازیان هەیە قورس وگران دێنە بەرچاو، بەڵام بۆ ئەوانەی ئێمانیان بە بـەڵێنیەوە قبوڵکردوەو بـڕیـاری خوا پەسنـدانەیـان داوە ،زۆر هـاسان ولە شانان سوکن. مرۆی موسوڵمان کاتێک قبوڵی کرد زانـای بێ سنـورخـوایـەو قـورعـانیش کەلامی خـوایـە ، ئـیترهـەرگیز توشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ نابێی، سورە لەسەر ئەرکەکانی و هۆگری دینەکەیەتی و بەخەتەوەری دنیاو قیامەتی لە بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی ئەو دینە دەزانێ ، نە ماندو دەبێی ونەدڵاو دڵی هەیە و بەتەواوی دڵخۆشە کە ئەرکی خۆی بەجێی هێناوە.
ڕۆژو بەڕاستی تاقیکاریەکی خوای مەزنە لەسەر ئـیماندارەکانی ئەنـجامی دەدا ، چونکە ڕۆژو تـەنیا عێبادەتێکە کـە مـرۆڤ دەتـوانێ نـەیکاو واش نیشان بـدا کـە کردویە ،بەڵام کە ئیمانی ڕاست و بەهێزی هەبـوو بـاش دەزانـێی خـوا لە هەمو کردەوەیـەکی مـرۆڤـەکان ئـاگـادارەو هـیـچ شـتـێک لەبـەرچـاوی ئـەو ون نـیـە و ئەوەندەش لە مرۆڤ نیزێکە کە خۆی فەرمویە: ( من لـە ڕەگی لامـلتان لـە ئێوە نیزیکتـرم ) بـۆیـە ئـەوەی بـەڕۆژو دەبـێ پێویـستە وەک خـوا دیـاریـکردوە ئـاوا بەڕۆژو بێی وخوای بە حازر نازر بزانێی، ئەگێنا هەر خۆی فریو داوەو بەدرۆ خۆی وەک ڕۆژووان نیشان داوە.
لـەـسەر ڕۆژوو بـەهەرەکانی زۆر نـوسراوەو کوتـراوە . یـەکێک لـە خەسڵـەتـە خراپەکانی ئێمە موسوڵمانان بەگشتیو مامۆستایانی ئایینی بەتایبەتی ئەوەیە كە لە تەبلیغاتی ئایینی خۆمـان دا هـەردەڵێین : خواو پێغەمـبەروفڵانـە سحابـەو فـیسارە پیاو چاکە وای کوت و وایکرد، بەڵام هەرگیز یان زۆرکەم وایـە بڵێین : ئـێمەش وادەکەین وئـاوامان کرد و دەىێ چی بکەیةن ڕێگای ئـەوانـە ون نەکەین دەبێ کردەوەچاکەکانمان بەخەڵک نیشان بدەین و بەهەرەو قازانجەکانیشیان بە پێوەری قورئان و فەرمان بقەبڵێنین و دڵخۆش بین کە ئەرکی دنیاییمان بـە بـاشی ئـەنـجام داوەو تێشوی قیامەتیشمان داخستوە و لە ئاکام دا ڕەزای خواو چـونی بەهەشتمان مسۆگەرکردوە. بەکورتی ڕەمەزان ڕاهێنانی ڕوحی وجەستەییە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی پێئەسپێراوو دەر چون لە تاقیکاری خوا . هەرکەس مانگی ڕەمەزانی بـە پاکی وچاکی بەڕێکردبێ ، سەرکەوتوی دنیا ومسۆگەر کردنی بەهەشتە ،ئەوەش کەنگێ دەزانی و دەتوانێ ئیدعای بکەی ئەگەر ئەو خراپانەی لە ڕەمەزاندا دانت پێدا هێناون و دوای لێبوردنت لە خوا کردوەو دوپاتە نەکردونـەوە . ئـەو ڕۆژوە بۆ خوایە،ئەگینا ئەوەی لە ڕمەزاندا کردوتە دوای ڕەمەزانی فەرامۆشیان بکەی و خەتاو هەڵەکانت دوپات کەیەوە ، بەدڵنیایەوە دەبێی بـڵێی ( کاڵـەم دڕاو هـیـچـم پێنەبرا)هیوادارم ڕۆژوو مۆری خۆی لە دڵمان دابێ ، دەرگای بەرەو خراپەمانی گاڵە دابێ وڕیگای بەرەو وەدیهێنانی ڕەزای خوای بۆ کردبینەوە. دیسان جێژتان پیرۆز .
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٢٨ ڕەمەزانی ١٤٤٣ کۆچی
٩ بانەمەڕی ٢٧٢٢ کوردی
٢٩ / ٤ / ٢٠٢٢ زایینی
Comments
Post a Comment