مانگی ڕەمەزان و مسوڵمانان، ئیبڕاهیم مەجیدپوور

 



                مانگی ڕەمەزان وموسوڵمانان   

    بەناوی خوا(ڕۆژوتان  لەسەر  نوسراوە هەروەک  لەسەرپێشینان نوسراوە) 

لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا هەموعیبادەتەکان کاتوساتـو ڕادەی خۆیـان بـۆدیـاری  کراوە. هەرکامەیان  مەبەستی تابەتی و شیوەی ئەنجامدانی خۆی هەیە. عیبادەت وشەیەکە  بە زۆری  بـۆ نـوێـژو ڕۆژوو دەکار دەهـێـنـدرێ ، بـەڵام لـە ڕاستـیدا ڕوبەرەکەی زۆرلەوە فراوانترە،یانی ئەنجامدانی فەرمانەکانی خوا،واتە هـەرچی  خوا ئەمری بەکردنی کردوەو بە جێهێنانەکەی عێبادەتـە. بـۆ وێـنە درۆ نـەکردن،  پاشملە باسی خراپی خەڵک نەکردن، نەمامی،بۆختان هەڵبەستن و..هەرهەمویـان  نەکردنیان دەچێتە  ناو بازنەی عیبادەت . ڕۆژوی  مانگی ڕەمەزان یەکێک  لەو فەرمانانەی خوایە کە ئەنجامدەرەکەی کەسێکە ئەرکی پێئەسپێراوی بە جێهێناوە. خوا لە قورعان دا بـۆ ئەرکدار کردنی موسوڵمانـان بۆ هەمو فەرمانەکانی خـۆی ئـایەتی  قـورئانی نـاردوەو لـە زمان خواوە ئەمری پێکراوە . ئایەتەکانی ١٨٣ و ١٨٤ ی سوڕەی بەقەڕە بەڵگەی واجب بـوونی ئەو عیبادەتـەن . ئـەو دەقانە هەر تاکێکی موسوڵمانی بالغی ، عاقـڵی ،ئـازاد، ئەگەر بـەڵگەیـەکی  شەرع پـەسنـدی بۆ نەکردنەکەی نەبێی، ئەرکدارە بەگرتنی ڕۆژوی ئەو مانگە . نەگرتنی سەزای هەیەو گرتنیشی بە مەرجەکانی خـۆی پاداشتی گەورەی هەیـە. بـا ئـەوەش بـڵێم : ڕۆژو شتێکی تازە نیە ئیسلام دای هێنا بێی، بەڵکو لە هەمـو  دینە ئـاسمانیەکانـدا ئەنجام دراوە. بە هەر حاڵ هەمو دینەکانی ئاسمانی و ئیدەکانی سەرزەوی قانـون ویاساو ڕاسای خۆیان هەیەوپەیڕەوانیان دەبێی ڕەچاویان بکەن. بەتایبەت کاتێک  یەکێک لە مەرجە  سەرەکیەکانی ئەرکدار بون لە ئیسلام دا  ئازادیە، مادام خۆت هەڵت بژاردوە ، بـۆت نیە خۆی لێی بدزیەوە چونکە  لێت دەپـرسنەوە.بـەکورتی   ڕۆژوو وەک ئەرک دەگەڵ بە جێهێنانی فەرمانی خوا بەهرەی ڕوحیو جەستەیی  بۆمرۆی  ئیماندارهەیە. خۆڕاهێنانە بۆ تاقی کردنەوەی بـرسیایەتی وتینوایـەتی و خۆڕاگری  وهەست کردن بە برسیایەتی هەژاران ، ڕاهێنانی ڕوح و جەستە بـۆ هـەڵگرتنی باری قورسی ژیان و تێگەیشتن لە هەژاری و لێقەڵماوی. لـەو مانگە داهەر ئەوە نیە نان وئاو نەخۆی، بەڵکو دەبێ هەمو ئەندامی لەشت لەوڕاهێنانەدا  وەکار بخەی وهەرکامەیان  ئەرک وبەر پرسیاری ئەسڵی خۆیان  پێ ڕە عەمەل بێنی . ( زمان ) بـۆیە نیە قسەی پـڕو پـوچ و جنـێوو درۆو، غـەیبەت و بـۆختان و تـیـرو توانجی  پێبکەی.نابێ ئامرازێک بێی کەڕامەت وکەسایەتی خەڵکی پێی عەیبدار  بکەی، بەڵکو دەبێ جیا لە زکری خوایی قسەی جوان وڕێنوێنی بەنرخ وراستی پێبکەی وبیکەیە ئامرازی جوانی ئەخلاق وخووخدەی بەرزی مرۆڤانە.  گوێی بـۆیـە نیە بـۆ فـڕو فـێشآڵ وقـسەی قـێزەون ودەنگە ناشـازەکانی دژبەکەس  یـان کەسانیتر ڕادێرێ، بەڵکودەبێی چی باشە بۆگەل وخۆت، گوێی  لـێـهەڵـخەی وفێریان بی ودەکاریان بێنی. بە کورتی هەمووئەنـدامەکانی لـەش ولـە سەرەوەی هەموشێان دڵی مرۆڤ دەبێ سەرچاوەی چاکی وپاکی وچـێکەرو بـەڕێـوە بـەری خزمەتی گەل و نیشتمان بـن، چونکە خزمەتی خەڵک دروست خزمەتی خـوایـە. خوا هەمو شتە  باشەکانی بۆ مرۆڤ داناوە ئەگینا بۆ خۆی پیویستی بەهـیچ یەک لەوانەیە. ئەوانەی بەڕۆژو دەبن ئـەگەر نـەتـوانـن بـەسەر نـەفسی خـۆیـانـدا زاڵ بن و ئـەندامەکانیان  لـە شوێنی خۆی دەکار بێنـن وجـڵەوی ئـیشتیا بـەڕەڵا بـکەن ولە مانگی رەمەزانیشدا  نەخۆن ونەخۆنەوەوبە خەیاڵ بـەڕۆژو بـن، بـێـگـومـان رەنج بە خەسارن وبـەکوردی  پـییان دەڵـیـن حەمـباڵی شەیـتان .ئـەگـەر ڕۆژوی ڕەمەزان نـەبێتە پـەرژینێک لـە نـێوان ڕۆژو گرو خەتـاو تـاوان، لانـیـکـەم  تــا ساڵێکـیتر بـەرگری لە توش بـونی گونـاح وتاوانان نـەکا ، بـێـگومـان ڕۆژوەوان مـانـدوی هـیچ پێنەبـڕاوە. ئـەو بەهـرەیـەی دەبێی لـە ڕۆژوەکەیـان پییان بـگا بـە نەسیبیان   نـابێی. بـاشتر بـڵـێـم: ئەگەر زەرەریـان نـەکردبێ هــیچ  قـازانجێکیان پـێـنەبڕاوە .ڕۆژوو  هەمـو ئەرکە ئایینیەکان مە بەست وفەلسەفەی خۆیان هەیە ولـە خـۆرانـیـن، راستـەوخـۆو نـاڕاستـە و خـۆ بـەردەوام دەبـێـی لـە خـزمـەتـی بەرژەوەندی گشتیش دابن

با خوشک وبرایانی موسوڵمان باش بزانن ئەو کردەوانەی وەک عیبادەت ئەنجام  دەدرین هەر هەمویـان بـۆ ڕێک خـستن و وەگەرخـستن وپـاک راگرتـنی ئـەرک وکارەکانی کۆمەڵگایە. خوا ئیحتیاجی بە خواردن یان نەخواردنی ئێمە نیە.ئەگەر   موسوڵمانێک هەرچی چاکە بەزیادەوە بیکا تەنیا بەهەرەکەی بەخـۆی دەگا، هـەر خراپەیەکیش بـکا لـەڕاستیدا زیـان بـەخۆی وکۆمەڵگا دەگەێـینێ وبـە دوو سـەرە زیانی  پیدەگا، واتە قـەرزداری خوا عەبدەکانی خوایـە .  خوا تـوانای بیسنورە ، هەمو شتێک بەلایەوە هاسانە . ئەگەر  بڕیاری سەزا دانی بۆ گوناحباران داوە ، هەرلە بەر ئەوە نیە کە فەرمانەکانی بەڕێوە نەبراون، بـەڵکو بـۆیەیە، ئەوکەسانە   زەرەریان لە خۆیان و کۆمەڵگاکەشیان داوە . پاداشتی خوایی ئەو مافەیە کە ئێمە نەمان توانیوە وەری بگرین و خواش حاکمی  عادڵەو هەقی هەموو بەشخوراوان  دەستێنێتەوە کە ئێمە زۆرمان لەسەر ماوە. بەهەر حاڵ لەسەر ڕۆژوو بەهرەکانی  زۆر کوتراوەو  نوسراوە و ئێمەش ناتوانین لە کورتە وتارێک دا بیان خەینە بەر دیدی ئێوە ، ئەوەی ئێمە وەبیر هێنانەوەو وشیار کردنەوەیەکە بەو هیوایە  لە بەر چـاو بگیرێی ، تـا مـرۆڤەکان مانـدوی ڕەنـج بـەخەسار نەبـن ئـەوەش بەو جۆرە دەکرێی کە دوای ئەنجامدانی ئەوئەرکە ئایینیانـە فەرامۆشیان نەکەین ولەسەریان بەردەوام بین وا نەزانین هەرئەوەندەیەو بەس. چونکە هەموکردەوەیەکی عیبادی  فـەلـسەفـەو پادا شتی خۆی هـەیـە ئـەگەر لـەسـەری سـورنـەبی لـە پـاداشتـەکەی بەش بڕاوی. دەبێی راسپاردەکانیان  وەدی بـێـنیـن  تـا لـە کاروانی بـەخـتەوەران بەجێی  نەمێنین . موسوڵمان دەبێ بزانێ هەمو کردەوەکانی لەلای خوا ئاشکران بۆچاک وخراپیان  سەزاوپاداشت هەیە.خواش فەرمویە{هەمو کەس کردەوەکانی  ئەگەر وەک مسقاڵە زەڕەیـەکیش وابـن لـەلای خوا دەبـیندریـن و لـەسـەر خاوەنە  کانی دەژمێردرین } با چاکەکان لەبەرخەڵک وبـۆخەڵک نـەکەیـن ، بـەڵـکو بۆیە بـیانکەیـن کە چاکن وقـازانـجـیـان بـۆ تـاک وکۆمـەڵ هـەیـە. بـا دوای مـانگـێک برسیەتی و  تینوێیەتی  بەدەستی بەتاڵ نەگەڕێینەوە. ئـەوانەو  زۆریتریش ئەرک وراسپاردەن بۆ موسوڵمانان.ڕاستی ئەوەیە مرۆی موسوڵمان نـابێی وابیربکاتەوە کەدەبێی هـەر بـۆخۆی بێی، چونـکە پێکهاتـەی مـرۆڤ وەک زنـجـیروایـە هەمو ئاڵقەکان بەیەکەوە هەم بەهێزن وهەم بەکار دێن. تاکە ئاڵقەیەک بـەتەنێ بێگومان هـیچ بـایـخێکی نیە.ئێمە ئەرکی خۆمان وبنەماڵە وکۆمەڵگاشمان لـە سەر شانـە ، نـابێ خۆیان لیی  بـبـوێـرین چـونکـە هـەم  زەرەر دەکەیـن هـەمـیـش قەرزداری   خـواوخـەڵـک دەمێنینەوە.     

بـە هیوای ڕەمەزانـێکی بە پیت و بـەرەکەت کە مـشت و مـاڵی ڕوح دەرونـمـان بکاو  لە خڵت و خاڵی بوغزو گەرەزو  درۆو  بوختان  پاک کاتەوە.    براتان مەلا ئیبراهیمی  مەجید پور       ١١  خاکە لێوەی  ٢٧٢٢ ی کوردی 

                        ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی            



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد