پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینی بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

 پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینیی بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ١٤٠١ی هەتاوی...


سبەی ڕۆژی شەمبە ڕێکەوتی ٢ی ٤ی ٢٠٢٢ی زایینی بەرانبەر بە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بە پێی بەڵگەی شەرعی لە مەڕ بینینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کراوە، بۆیە پێویستە مسوڵمانانی کوردستان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سبەی بەڕۆژوو بن.


باوەڕداران: ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە هەموو ئێوە باوەڕداران دەکەین و لە خودای پەروەردگار ئەپاڕێینەوە لەم تاقیکارییەدا سەرکەوتوو بن و مانگی سەربەرزی و پڕ خێر و خۆشی و سڵامەتی بێت.


مسوڵمانان، مانگی ڕەمەزان فەڕزە لە سەرتان هەروەک چۆن لە سەر گەلانی پێش ئێوە فەڕز و واجیب بووە کە خودا لە قورئانی پیرۆزدا لە سووڕەی بەقەڕەدا ئەفەرموێت يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183)

پێویستە هەر مسوڵمانێکی باوەڕدار، ئەگەر نەخۆش یان لە سەفەردا نەبێت ڕۆژووی ڕەمەزان لە کاتی خۆییدا بگرێت و ئەم سەرکەوتنە بەدەست بێنێت. مانگی ڕەمەزان شەڕی نێوان نەفسی هاندەر بە خراپە و چاکەکارییە ڕۆژووەکانتان شکست بە نەفسی هاندەر بە خراپەکاری دێنێت و ڕزایەت و ڕەحمەتی پەروەردگار وەردەگرێت" ئەم مانگە مانگی ڕەحمەت و بەخشیش و ئازادییە.

بەو هیوایە پێکەوە بتوانین فەریزەی ڕۆژوو و فەلسەفەی ڕۆژوو ئەنجام بدەین و هەژاران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بەسەر بکەینەوە و هاوکاری شیاویان بکەین.


یزاکا ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی






Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد