پەیامی یزاکا بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە

 هاونیشتیمانیانی هێژا، بەڕێزان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان:


یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٧٥مین ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوای کورد، نەمر قازی موحەممەد و سەیفی قازی و موحەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ ئێوە بەڕێزان لەم ڕۆژەدا جارێکیتر دووپاتە دەکەینەوە و پشتیوانی خۆمان لە ڕێبوارانی ڕێگای شەهیدان نوێ دەکەینەوە.


٧٥ساڵ پێش ئێستا، ڕژیمی دژە گەلی پاشایەتی ئێران لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە چووارچرای شاری مهاباد ڕێبەرانی کوردی دڕندانە لە سێدارەدا و کۆماری کوردستان کۆتایی هات.

پێشەوا کەسایەتی مەزنی کورد کە ئەستێرەیەکی دروشاوەی خاکی کوردان بوو، بۆ ئەوەی هەم ڕێبازی گیانبازی و هەم درێژەپێدانی ئەم ڕێبازە هەمیشەیی بێت و بۆ پاراستنی خاک و دانیشتوانی کوردستان لە بەرانبەر دڕندەکانی ڕژیم شاهەنشاهی بپارێزێت، گیانی خۆی فیدای ئامانجەکان گەل کرد.


گیانفیدایی پێشەوای نەمر وانەیەکی بەهێز بوو بۆ گەلی کورد و ڕۆڵەکانی کوردستان کە ئازادی فیداکاری و قوربانیدانی دەوێ، بۆ ئەم ئامانجەش پێویستە ڕێبەر و سەرداری کورد بە کردەوە بیسەلمێنێت کە کورد تا چەند تامەزرۆی ئازادی و ڕزگاری نیشتیمانە" و بۆ بەختەوەری نەوەی نوێی ئەم خاکەپاکە گیان دەبەخشێت و هەمیشە لە ڕێزی پێشەوەی فیداکارانە.

ئێمەش ڕێبوارانی بە ئەمەگی ئەم سەردارەی کورد مەیدان بۆ خوێنمژانی کوردستان چۆڵ ناکەین و بەڵێن و پەیمان لە گەڵ پێشەوای نەمر و هەموو شەهیدان نوێ دەکەینەوە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانمان چاونەترسانە بەردەوام و ڕێبواری ڕێگای شەهیدانی کوردستان بین.


بەرز و بەڕێز بێت یادی ١٠ی خاکەلێوە ڕوحی پێشەوای مەزن و شهیدانی کوردستان شاد، مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی نیشتیمانی کوردان.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی




Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد