پەیامی یزاکا بە بۆنەی جێژنی نەورۆز

نوروز لم یکن شعارا لای فساد او خلل فی الدین الاسلامی...


نەورۆز جێژنی نەتەوەیی کوردان، جێژنی ژیانەوەی سرووشت، جێژنی خۆشی و سەرکەوتن بە سەر شەکەتی، جێژنی یەکبوون و یەکگرتن لە هەموو گەلی کورد بە گشتی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و پێشمەرگەگیان لە سەردەستەکانی کوردستان پیرۆز بێت.


نەورۆز بۆنەیەکی نەتەوەییە هیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەکان و ئایینزاکانەوە نییە، هیچ بەڵگەیەکی شەرعی لەسەر حەرام بوون یان نادرووست بوونی ئەم بۆنەیە نییە، هەر بۆیە بە پێی ئەو بڕگە فیقهییەی کە دەڵێت ( الاصل فی الشیا ٔ الاباحة)واتە ئەسڵ لە شتەکاندا ڕێگەپێدراوە و هەروەها نەبوونی دەقێکی شەرعی لە  قورئان و حەدیسدا لە مەڕ حەرام بوونی، هیچ گرفتێکی شەرعی لەم بۆنەیەدا نییە بە مەرجێک تێکەڵاوی بابەتی ناشەرعی نەبێت.


گرنگی نەورۆز بۆ گەلی کورد بەهۆری دوو جەوهەری بەنرخە لەم بۆنەیەدا" یەکەم نەورۆز سوومبولی یەکبوون و یەکگرتنی نەتەوەییە هیمای شادی و سەرکەوتنە" دووهەم نەورۆز شوناسێکە بۆ بەرەنگاری لە دژی زۆرداران و داگیرکەران هەر بۆیە دوژمنانی گەلەکەمان لە یادکردنەوەی ئەم بۆنەیەدا ترسیان هەیە و بە شێوازی جۆراوجۆر بە تایبەت بە ڕووانگەی بێ بەڵگەی ئایینی دەیانهەوێت ڕێگری لە پێکهاتەی کورد بکەن لەیادکردنەوەی نەورۆز!

بۆ بەگژداچوونەوەی زۆرداری یادی ئەم بۆنەیە بکەنەوە و مەهێڵن دوژمنان شادیەکانمان زەوت بکەن و ڕێگری بکەن لە یەکبوون و یەکگرتنمان.


هەموو ساڵێکتان پڕ لە خێر و خۆشی و سەرکەوتن بێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد