کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینیی لە شاری شنۆ
- بەداخەوە ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی فێوریەی ٢٠٢٢ی زایینی مامۆستا مەلا کەریم حەسەنزادە کەسایەتێکی خۆشناو ، دیاروخاوەن پێگەی بەرزی کۆمەڵایەتی ناوچە و شاری شنۆ وهەروەها باوکی فەرماندەی رۆژانی سەختی خەبات، هاورێ فەریق حەسەنزادە لە تەمەنی ٨٧ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
- مامۆستا مەلا کەریم حەسەنزادە ماموستایەکی ئایینی خۆش نێو، هێدی ولەسەرخۆ، دەم بەخەندە و مشوور خۆری کێشەکۆمەڵایەتیەکانی خەڵکی ناوچەو شاری شنۆ بوو.
- مامۆستا کەسێکی خەڵکی و خاکی بوو، هەردەم هەوڵی تەبایی و بەیەکەوە بوونی لە شنۆ و ناوچە دەدا، خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەو شاری شنۆ بوو.
- مامۆستامەلا کەریم حەسەنزادە، جگە لەوەی کورێکی ساڵانێکی زۆر لە ڕۆژەسەختەکان وەک پێشمەرگە و فەرماندە لە ریزی تێکۆشەرانی دێمۆکرات بوو، دوو جگەرگۆشەشی بە ناوەکانی سەلام حەسەنزادە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە شاری تاران شەقامی ناسرخوسرەو لە تەقینەوەیەکی گۆمانیاویدا وێرای دەیان کەسی دیکە گیانی لەدەستدا.
- کورێکی دیکەی بە ناوی تاریق لە تەمەنی ١٥ ساڵی دا لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لەلایەن ئیتلاعاتی شاری شنۆ گیراو کەوتە بەرئەشکەنجەی داگیرکەرانی نیشتمان و بە نیوەگیانی لە بەردەرگای ماڵ فرێی دەدەن و بەداخەوە گیانی لەدەستدا و شەهید بوو.
- مامۆستاهەربەم هۆیانەوە بە بەردەوامی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتیەکانی شار دەکراو لە ژێر فشار و بێ رێزی ئەوان دابوو.
- مامۆستا مەڵاکەریم پێش نوێژی مزگەوتی سۆفیان لە گەرکی سۆفیان شاری شنۆ بوو، بەڵام لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی شارەوە بە پێی حوکمێک کە گۆیا لە تاران را هاتووەنەک هەر بۆی نەبوو لە هیچ شۆێنێک پێش نۆێژی بکات بگرە بۆی نەبوو لە شاری شنۆ بە گشتی لە هیچ مزگەوتێکدا لە نۆێژو جەماعەتدا وەک تاکیش بەشداری بکات.
- لەدەستدانی دوو جگەر گۆشە و ئەم هەموو فشارەی دامودەزگاسەرکووتکەرەکانی رێژیم تۆسقاڵێک کاریگەری لەسەر ورەی بەرزی ئەم مرۆفە نیشتمانپەروەرەدانەنا.
- مەلاکەریم حەسەنزادە ئاواتی ئازادی گەل و نیشتمانەکەی بوو کە مخابن مەرگ مەودای نەدا رزگاری نەتەوەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چاوی خۆی ببینێ.
- یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خودا لێخۆشبوو دەکات و لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری ببەخشێت بە ئەندامانی بنەماڵەکەیان. ئامین
- انا للە وانا الیە راجعون
- یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێرا
- ٧ی فێوریەی ٢٠٢٢ی زایینی
Comments
Post a Comment